پێنج تۆمەتبار دەستگیركران



بەتۆمەتی‌ دزیكردن لەچەند دوكانێكی‌ زەڕەنگەر لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ ناو بازاڕ پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بڵاویكردەوە، دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی كە لەناو بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشان دزی كراوە، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكیانیان دەستپێكرد و توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن ‌و لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.

باس لە ئەوەش كراوە، تۆمەتبارەكان ژنن ‌و چواریان بەڕەگەزنامە عەرەبن‌ و پێشینەی‌ تاوانیان هەیەو پێشتر لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە لەسەر ئەنجامدانی‌ تاوانی‌ دیكە دەستگیركراون.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی وتووە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ مادەی‌ 446 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

 

لە گرژییەكانی سنە گەنجێك كوژرا
پێت لە گرژییەكانی سنە گەنجێك كوژرا
سیروان بارزانی: فەرماندە سەربازییەکانی پارتی و یەکێتی وه‌كو برا کاریان کردووە
دوات سیروان بارزانی: فەرماندە سەربازییەکانی پارتی و یەکێتی وه‌كو برا کاریان کردووە
پەیوەندیدر