ئەندامی کۆمیەتی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری گوێری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “نابێت كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌نێوان پارته‌كان هه‌بێت كاریگه‌ری هه‌بێت له لایه‌نی سه‌ربازی و ئه‌منی”.
سیروان بارزانی، ئەندامی شاندی سەربازی بۆ وڵاتی هەنگاریا کە لەلایەن جێگری سەرۆکی هەرێم شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرپەرشتی دەکرا، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، سەرەڕای ناکۆکیە سیاسییەکان نوێنەرە سەربازییەکانی یەکێتی و پارتی “به یه‌ک ده‌ست و وه‌كو برا” کاریان کردووە.
وتیشی:”نابێت كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له‌نێوان پارته‌كان هه‌بێت كاریگه‌ری هه‌بێت له لایه‌نی سه‌ربازی و ئه‌منی”..
سەبارەت بە بڕینی پارەی دژەتیرۆری یەکێتی، سیروان بارزانی ڕایگەیاند، ” ئه‌وه‌ی من بیستوومه هه‌ر مانگێكه بودجه‌ی دژه‌تیرۆر بڕدراوه ” و بڕیارەکە “کاتییە.”
“لە نێوان یه‌كتری هیچ كێشه‌یه‌ک نه‌بووه له ده‌زگای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه به‌رپرسی هه‌واڵگری (پاراستن) له‌گه‌ڵ بووه له‌سه‌ر براده‌رانی پارتی حسابه و به‌ڕێز كاک شێخ جه‌لال (بەرپرسی دەزگای زانیاری) یەکێتی به ڕاشكاوی و به هه‌ستێكی زۆر نزیک له‌یه‌كتری ڕه‌فتاریان كردووه.” سیروان بارزانی وا دەڵێت.
دەشڵێت:”ئه‌وه‌ی من بزانم به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێز شێخ جه‌لال له‌هه‌واڵگری بووه، ئێستا به‌فه‌رمی له ده‌زگای زانیارییه. نه‌مبیستووه فه‌رمانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕابێته‌وه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. له وه‌فده‌كانی پێشتریش كه چوونه‌ته هه‌نگاریا ئه‌وكاته زیاتر به‌شه سه‌ربازییه‌كه بووه، ئه‌وكات له هه‌واڵگری بووه ئێستاش له ده‌زگای زانیاری یه‌كێتییه”