“زیاتر لەسەدا ٩٥ی خواردنەوە کحولییەکان بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان”



بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، زیاتر لە %٩٥ی ئەو خواردنەوە کحولییانەی لەناو هەرێمدا هەن بەشێوەی قاچاغ هاتوون.

کاوە خەلیل، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان  لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند:” زیاتر لە %٩٥ی ئەو خواردەوە کحولییانەی لە هەرێمی کوردستانن بەشێوەی قاچاغ هاتوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” لە بازگە و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کۆمپانیای تایبەتی سەر بە وەزارەتی دارایی پشکنین بۆ خواردنەوە کحولییە هاوردەکراوەکان دەکات بەبێ ئەوەی راوێژ بە وەزارەتی تەندروستی بکرێت”.

دەشڵێت:” ئەو خواردنەوە کحولییانەی هاوردەی هەرێم دەکرێن کوالێتییەکەیان بەپێی ستاندارد نییە، هاوکات لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠ کۆمپانیا و پێنج کارگەی بەرهەمهێنانی کحول بوونی هەیە، لەکۆی ئەو پێنج کارگەیە تەنها یەکێکیان مۆڵەتی تەندروستی هەیە”.

کادرێکی باڵای یەکێتی کوژرا
پێت کادرێکی باڵای یەکێتی کوژرا
بکوژی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا
دوات بکوژی شۆفێری تاکسییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا
پەیوەندیدار