بانكی ناوەندی عیراق زياتر 140 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، بەڵام وێڕای ئەمەش لە مامەڵەكانی ناوخۆ، نرخی دراوەكە بەرزترین ئاستی تۆماركرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 140 ملیۆن و 70 هەزار و 601 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 129 ملیۆن و 301 هەزار و 909 دۆلار بوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 42 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 97 ملیۆن و 320 هەزار و 601 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 20 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و 16 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 137 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 149 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا كە بە نرخێكی بەرز بەراورد بەو نرخی فەرمی دراوەكە لە وڵاتدا دادەنرێت.