تەندەر و گرێبەستە گشتیەکانی حكومەتی هەرێم بوون بە ئەلیكترۆنی



وەزراەتی پلاندانان و ئاژانسی کۆیکای کۆریا كۆتاییان بە كاری بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستمی گرێبەستە گشتییەكان هێنا و لەئەمڕۆوە سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتیەکانی حکومەتی هەرێم دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردن.

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، وەک قۆناغی یەکەم هەریەکە لە وەزارەتەکانی (کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار) و هەروەها پارێزگای هەولێر لەم سیستمەدا بەشدارن و لە قۆناغەکانی داهاتووشدا وەزارەتەکانی تر و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گرێبەست لە حکومەت دەبنە بەکارهێنەری ئەم سیستمە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئەمڕۆوە ئەم سیستمە بەشێوەیەکی کردەیی کارایە و وەزارەتەکان دەتوانن لە قۆناغی بانگەوازی تەندەرەوە تا دەگات بە واژۆکردنی گرێبەست سودی لێ ببینن و بەکاری بهێنن.

دەشڵێت: “هەموو ئەو کۆمپانیا و شوێنانەی دەیانەوێت لە کێبڕکێی وەرگرتن و ئەنجامدانی پڕۆژەکان لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە خۆیان تۆمار بکەن لەماوەیەکی کەم و بە شێوازێکی زۆر ئاسان پڕۆسەکانی تەندرین و دیاری کردنی گرێبەستەکان ئەنجامبدەن، کە پێشوتر چەندین ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەوەی پڕۆسەی تەندرین و گرێبەستی پڕۆژەکان ئەنجامبدرێت”.

لینکی ماڵپەڕی سیستەمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتیەکان

تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
پێت تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
بانكی ناوەندی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پەیوەندیدر