لە كاتی تووشبوون بە پەتای وەرزی و هەڵامەت و ئەنفلوەنزا كەسی تووشبوو چ مناڵ یا گەورە ئارەزووی خواردنی نامێنێت بگرە هەندێ جار دڵی تێك دێت و ڕەنگە بڕشێتەوە و هەندێ جار یەكەم نیشانەی تووشبوون ڕەنگە نەمانی ئیشتها یا كەم بوونەوەی بێت .
هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك پێویستی بە وزە هەیە و لە دەستپێكی پەتا وەرزیەكان جەستەی مرۆڤ بەلایەوە باشترە كە ڕێژەی بەكارهێنانی وزە و چالاكی خۆی كەم كاتەوە تا بتوانێت گرنگی بدات و تەركیز بكاتە سەر بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش كە هەڵ دەشڵێت بە بەرنگاربوونەوەی هۆكارەكانی نەخۆشییەكە ، لەشی مروڤ بەشی ئەوەنەی وزەی هەڵگیراوی تێدایە كە بتوانێت تا ماوەیەك هەڵ بكات بێ خواردن .
هەر هەمان هۆكاریش كە لە كاتی پەتا هەست بە بێهێزی و لەش قوڕسی دەكەین و هەست دەكەین پێویستمان بە پشووە و حەز ناكەین لە جێگای خۆمان بجوڵێین و تەنانەت تاقەتی قسەكردنیشمان نامێنێت .
هەرس كردنی خواردن بە تایبەت خواردنی ژەمێكی قورس و چەور جەستە هیلاك دەكات بۆیە یەكسەر دوای تەواو بوون هەست بە خەواڵوویی دەكەیت و خوا خواتە كەمێك پاڵ كەویت.
ئامادەكردنی
دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك