یەرەكە لەبارەی هێرشەكەی ئاسۆس ڕوونكردنەوەی دا



 

فەرماندەیی یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان-یەرەكە باڵی سەربازی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پژاك لەبارەی بۆردوومانەكەی سنووری ناوچەی ماوەت ڕوونكردنەوەی دا.

یەرەكە ڕایگەیاند “ڕۆژی ٢ی كانوونی یەكەم، فڕۆكەی سیخوڕی بەسەر ناوچەی ئاسۆسی سەر بە شارباژێڕ سوڕاونەتەوە، لە كاتژمێرەكانی نێوان ١١:٣٠ بۆ ١٢:٠٠، كاتێك خەڵكی گوندەكان بۆ كۆكردنەوەی گژوگیای پاییز چوونەتە ناوچەكە، چوار جار لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی تورك كراونەتەوە ئامانج، لەو هێرشەدا هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتووە، بەڵام لەئەنجامی هێرشەكەدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و پێنج هاوڵاتی تریش برینداربوون”.

ڕاشیگەیاند “لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هەمیشە باخ و باخاتی گوندنشینان دەكرێنە ئامانج و زیانیان پێدەگات، دیسانەوە لە هێرشەكەی سەر ئاسۆسدا دەركەوت، كە دەوڵەتی تورك چۆن بە شێوەیەكی دڕندانە خەڵكی مەدەنی دەكوژێت، ئێمەی یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (یەرەكە) بە كوشتنی خەڵكی سڤیل لەلایەن دەوڵەتی توركەوە دڵتەنگین و ئەو جۆرە ڕووداوانە شەرمەزار دەكەین كە بەسەر گەلەكەماندا دێت و پێویستە گەلەكەمان بزانێت ئامانجی دەوڵەتی تورك لەناوبردنی گەلی كوردە”.

لە كۆتایشدا یەرەكە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو هاوڵاتییەی لە ئەنجامی هێرشەكە شەهیدبووە، هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت، جارێكی دیكە داوا لە گەل و خەڵكی خاوەن وێژدان دەكات هەڵوێستیان بەرامبەر بەو جۆرە هێرشانە هەبێت.

ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكەكانی دەوڵەتی تورك لە شاخی كیڵەشینی سنووری گوندی زەروونی سەر بە زنجیرە چیای ئاسۆس هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندی قامیش شەهید بوو، پێنجی هاووڵاتی دیكەی هەمان گوند بریندار بوون.

ئەرجەنتین گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی
پێت ئەرجەنتین گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی
بۆچی كاتی پەتا و نەخۆشی ئارەزوی خواردن نامێنێت؟
دوات بۆچی كاتی پەتا و نەخۆشی ئارەزوی خواردن نامێنێت؟
پەیوەندیدر