شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە؟



د. هەڤین کەمال شاە محەمەد، پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج باس لە سود و گرنگی زەردەچەوە و بەکار‌هێنانی دەکات و بە شیری ئاڵتونی ناوی دەبات.

ئەو پزیشکە باس لەوەدەکات کە زەردەچەوە کە بەشیری ئاڵتونیش ناودەبرێت(golden milk)و بەزمانی هندی پێدەوترێت (Haldi Doodh) :بریتیە لە گیراوەی( شیر + زەردەچەوە+ هەنگوین ).

پێکهاتەکانی :
کوپێک شیر +کەوچکێکی چا زەردەچەوە+ کەوچکێکی چا هەنگوین
یەکێکە لەوگیراوانەی کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئازاری جومگەکان و ئاوسان و داخورانی جومگەکان . لەزۆر شوێن پێدەوترێت (ئەسپرینی سروشتی) لەبەرئەوەی ئەگەر ڕۆژانە بەڕێکی بخورێتەوە، بەڕێژەیەکی زۆر ئازار کەمدەکاتەوە، هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە لەبەرئەوەی دژە هەوکردنێکی بەهێزە ، ئاوسانی جومگەکان کەمدەکاتەوەو دژەئۆکسیدێکی زۆر باشە . هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزی ئێسک ، بەهۆی شیرەکەوە کەڕێژەیەکی زۆری کالسیۆمی تیادایە و هەروەها ئەو ماددەی” کۆرکمین” ەی لە زەردەچەوەدا هەیە، بینراوە کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لە پتەوکردنی چڕی ئێسکدا .
سوودەکانی تری شیری زەردەچەوە :
١- کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی زیپکەی دەمووچاو ، چونکە دژەبەکتیریا و دژە کەڕووی تیادایەو پاکژکەرەوەشە .
٢-کاریگەری هەیە لەسەر زیادکردنی گەشەی قژ بەتایبەتی ئەگەر زەیتی گوێزی هندی تێکەڵ بکرێت .
٣- بۆ هەناسە توندی و هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەو گیرفانی لووتەکان . لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر دژە بەکتیریاو دژە ڤایرۆسی تیادایە .
٤- بۆ کەمکردنەوەی شێرپەنجە و ڕێگریکردن لێی .
٥- بۆ دابەزاندنی کێش چونکە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە .
٦- بەسوودە لە کاتی سەرمابوون و پەتاکاندا و دەشتوانرێت مێخەکی تێکەڵ بکرێت نیو کەوچکی چا .
٧- بۆ کەمخەوی : ئەو ئەمینۆ ئەسیدانەی تیایدایە لەگەڵ تریپتۆفانی ناوی ،خەوەکەت ئارامتر دەکەن بەتایبەتی ئەگەر پێشخەوتن بخورێت و زەنجەفیل یاخود دارچینی تێکەڵ بکرێت .
٨-کۆئەندامی بەرگری بەهێزدەکات ، خوێن پاکدەکاتەوە لەگەڵ کۆئەندامی لیمف ، و جگەر پاکدەکاتەوە لە پاشەڕۆکان، و پێست ڕوون و بریسکەدار دەکات و ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە لە ئافرەتاندا .
کاریگەرییە خراپەکانی :
١- ئەوانەی نەخۆشی زەغتیان هەیە و فشاری خوێنیان بەرزە دەبێت بە ئاگادارییەوە بیخۆن .
٢- لەهەندێک کەسدا حەساسیەت و خوران دروست دەکات .
٣- زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە .
٤- بەڕێژەیەکی کەم کاریگەری پاکردنەوەی جگەری هەیە ، بەڵام بەڕێژەی زۆر کاریگەری پێچەوانەو نەرێنی هەیە بۆ جگەر .
٥- لەوانەیە ببێتە هۆی نەزیف و خوێن بەربوونی ڕەحم لە ژنانی دووگیاندا ، بۆیە لەو حاڵەتانەدا دەبێت بەڕێژەی کەم بەکاربێت .
٦- لەوانەیە ئازاری گەدە و دڵتێکەڵهاتن و سەرئێشە دروست بکات .
٧- پێویستە ئەگەر نەخۆشیەکت هەبوو پێش بەکارهێنانی ڕای پزیشکەکەت وەربگریت .
تێبینی : ئەم پێکهاتەیە پێویستە ڕۆژانە یەکجار بخورێتەوە ، بەیانیان یاخود شەوان و باشتریشە شەوان پێش خەوتن بخورێتەوە …

وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە
پێت وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی سودانی راگەیاند
دوات چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتەکەی سودانی راگەیاند
پەیوەندیدار