وەزارەتێکی هەرێمی کوردستان دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە



وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، ژمارەیەك هەڵگری بڕوانامەی ماستەر، بەکارلۆریۆس و دبلۆم دادەمەزرێنیت.

 

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و باکالۆریۆس و دبلۆمە بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقلیەكان، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی.

 

ڕوونیشیکردەوە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت.

 

ڕاشیگەیاندووە، هەلی دامەزراندنەکە ئەم کەسانە دەگرێتەوە، هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێری) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری ، یاسایی، ژمێریاری، دەرونی، كۆمەلایەتی، ئایتی، وەرزشی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆریەكانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی، كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر).

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کاردا هاتووە، پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (5) رۆژ لە رێكەوتی ٢٠٢٣/٧/٣ تا ٢٠٢٣/٧/٧ .

 

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd71y8LIZWyc6sKZb2tdf7zD8wiYm3ZYJbBZ47SQbaGk5JEdA/viewform?fbclid=IwAR3SYViVOz9tn1f0tMinnk_4RHAfaHy9LF8rLU6JeMXKTqG9k-Rm88Lz6O8

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٩ کەس برینداربوون
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ١٩ کەس برینداربوون
شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە؟
دواتر شیرە ئاڵتوونیەکە یاخود شیری زەردەچەوە چییە؟
ەیوەندیدار