شاندی حاجیانی عێراق لە سعودیە بەباشترین شاندی حاجییان دیاری کرا



دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندی حەجی عێراق خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا، وەک باشترین شاندی وڵاتانی ئیسلامی لە سعودیە بۆ ئەم وەرزەی حەج دیاریکرا.

 

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، لە ڕێوڕەسمێکدا شاندی حەجی عێراقی وەک باشترین شاندی وڵاتانی ئیسلامی دیاریکرد، کە لەم وەرزەی حەجدا لە ڕووی جێبەجێکردنی پێوەر و تایبەمەندییەکان و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بە کاتێکی پێوانەیی، یەکەم بووە و خەڵاتەکەش بەخشرایە سامی مەسعوودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراقی.

 

 

بەو بۆنەیەشەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە شاندی حەجی عێراق کرد و ڕایگەیاند، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەو پێناسەکردنەی شاندی عێراقی کردویەتی لە باشیی رێکخستن و بەدواداچوونی جدی بۆ کاروباری حاجییانی عێراق، ئەمەش رێزلێنانە لەو گرنگیدان و چاودێرییەی حکومەت دەیکات، بۆ بەرزکردنەوەی کاری دامەزراوەکان و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی بە هاووڵاتییان لە هەر شوێن و کاتێکدا بێت.

 

ئەمساڵ چوار هەزار و 685 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، تاوەکو ئێستا سێ حاجی لە شاری مەککە گیانیان لەدەستداوە. تێچووی هەر حاجییەک بە رێگەی گەشتی ئاسمانی 4500 دۆلار؛ تێچووی حەجی وشکانیش 3800 دۆلار بوو، کۆی گشتی حاجیانی عێراق 37 هەزار کەس بوو.

 

 

وەزارەتی کارەبا: بەڵێنمان دابوو و جێبەجێمان کرد
پێت وەزارەتی کارەبا: بەڵێنمان دابوو و جێبەجێمان کرد
خوێندنی باڵا ئەنجامی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت
دوات خوێندنی باڵا ئەنجامی ماستەر و دکتۆرا ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار