بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كارەەكانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقییەوە، ڕێگای سەرەكی هەولێر بەرەو پیرمام دادەخرێت.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، بەهۆی گەیشتنی كارەكانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر ڕێگای سەرەكی (هەولێر- پیرمام)، لەئەمڕۆوە سایدی چون بەرەو پیرمام دادەخرێت.
ڕاشیگەیاند، شۆفێران دەتوانن (لادانی كاتی) ڕێگاكە وەكو شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن، كە بەهێماكانی هاتووچۆ و فسفۆر ئاماژەی پێكراوە.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر جەختیشدەكاتەوە، كاركردنمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیانە و داواش دەكات، “شۆفێران پابەندی ڕێنمایی و هێماكانی هاتووچۆ بن و لادانی كاتی بگرنەبەر”.