نرخ بۆ نەوتی ڕووسی دیاریكرا



گروپی حەوت وڵاتە گەورەكە ڕایدەگەیەنێت، گروپەكەیان لەگەڵ ئوسترالیا لە كۆبوونەوەيان لەبارەی دیاریكردنی نرخی نەوتی ڕووسی گەیشتنە ڕێككەوتن و بڕی 60 دۆلاری ئەمریكایيان بۆ بەرمیلێك نەوت دیاریی كرد.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن گروپەكەوە بڵاوكرایەوە”حەوت وڵاتە گەورەكە و ئوسترالیا بە سیفەتی ئەندامێتی دیاریكردنی نرخەكان، لە 2ی كانوونی یەكەمی 2022، بە كۆی دەنگ گەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر دیاریكردنی 60 دۆلار بۆ بەرمیلێك نەوت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سیاسەتی دیاریكردنی نرخی نەوتی ڕووسی، لە 5ی شوباتی 2023 دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

لای خۆیەوە، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا لەبارەی بیرۆكەی دیاریكردنی نرخ بۆ وزەی ڕووسی، چەندان جار ڕایگەیاندووە كە ڕووسیا هیچ شتێك بۆ دەرەوە هەناردە ناكات، گەر دژ بە بەرژەوەندییەكانی بێت، ئەلسكەندەر نۆڤاك جێگری سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەش لەو بارەیەوە دەڵێت، ڕووسیا تەنیا لەسەر مەرجەكانی بازاڕ كار دەكات و نەوت ناداتە ئەو وڵاتانەی نرخی بۆ دیاریی دەكەن، نەك لە ئاستی 60 دۆلار، بگرە بە هەر نرخێكی تر كە دیاریی بكرێت.

ڕێگای هەولێر بەرەو پیرمام دادەخرێت
پێت ڕێگای هەولێر بەرەو پیرمام دادەخرێت
ڕۆژی جیهانی كەمئەندامانە و هێشتا نەهامەتییەكانیان بەردەوامە
دوات ڕۆژی جیهانی كەمئەندامانە و هێشتا نەهامەتییەكانیان بەردەوامە
پەیوەندیدر