سەرنشینانی ژێردەریاییەکە چۆن گیانیان لەدەستداوە؟



سەدان پرسیار هێشتا بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن، دوای کارەساتی ژێردەریایی “تایتان”، کە پاشماوەکەی رۆژی پێنجشەممە ٢٢ – ٦ – ٢٠٢٣دۆزرایەوە، لەکاتێکدا هەوڵی گەڕاندنەوەی داروپەردووی کەشتییە بەناوبانگەکەی “تایتانیک”ی دەدا لە قوڵایی زەریای ئەتڵەسیدا.

 

ڕەنگە یەکێک لەو زانیارییە گرنگانەی کە لێکۆڵەران و چاودێرانی ڕووداوەکە لە سەرانسەری جیهاندا هەوڵی بەدەستهێنانی بدەن، ئەوە بێت کە پەیوەندی بەو شێوازە هەبێت کە پێنج سەرنشینی ژێردەریاییەکە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەدا چۆن گیانیان لەدەستداوە.

 

دوای لێدوانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا، کە پێشبینی “تەقینەوەیەکی کارەساتبار“ی لەناو ژێردەریاییەکەدا کرد، پسپۆڕێکی زانستی ژێردەریایی ئاشکرایکرد کە قوربانییەکان “ڕەنگە بەبێ ئەوەی هەستیان بە هیچ شتێک کردبێت” گیانیان لەدەستدابێت.

 

ویل کۆنن، سەرۆکی لیژنەی ژێردەریایی و کۆمەڵەی تەکنەلۆژیای دەریاوانی کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، ڕایگەیاندووە، پێنج قوربانییەکە “ڕەنگە کاتێکی تەواویان نەبووبێت بۆ ئەوەی تێبگەن کە چی بەسەر ژێردەریاییەکەدا هاتووە”، ئەگەر تەقینەوەی ژێردەریاییەکە لە ناوەوە دروست بووبێت.

 

کۆنن بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەگەر ژێردەریاییەکە لە ناوەوە تەقیبێتەوە، کۆی ڕووداوەکانی گیان لەدەستدان بۆ سەرنشینان ئەگەری زۆرە لە ماوەی هەزار چرکەدا ڕوویدابێت.

 

کۆنن دەڵێت؛ ڕەنگە ئەمە ڕەحمەت بوو بێت بۆیان، چونکە کۆتایییەکی میهرەبانانەیان هەبووە، وەک لەوەی دۆخێکی زۆر سەخت چاوەرێ بکەن، کە ٤ ڕۆژ لە شوێنێکی سارد و تاریک و تەنگەبەردا بن.

 

وتیشی: “تەقینەوەکە زۆر بە خێرایی ڕووی داوە، پێموانییە کەس کاتێکی تەواوی هەبووبێت بۆ پرۆسێسکردنی ئەوەی کەچی ڕوویداوە.”

 

ژێردەریایی تایتان، بەیانی رۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، لە گەشتێکی دوو کاتژمێریدا دەستی بەجووڵە کرد، بەڵام دوای نزیکەی کاتژمێرێک و ٤٥ خولەک پەیوەندی لەگەڵ کەشتییەکی پشتیوانی لەدەستدا لە کاتێکدا دەبوو تەنها دوای دوو کاتژمێر بگاتە ناوچەی بەناوبانگترین کەشتی نوقمبووی جیهان.

 

دوای گەڕانێک کە چەند ڕۆژێکی خایاند، پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ – ٦ – ٢٠٢٣ ڕایگەیاند؛ پاشماوەی ژێردەریاییەکە دۆزراوەتەوە، کە “تەقینەوەیەکی کارەساتبار “بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەموو ئەوانەی لەناو ژێر دەریایی گەڕەکەدا بوون.

 

بەرپرسانی پاسەوانی کەناراوەکان دۆزینەوەی ٥ پارچەی گەورەی ژێرئاوگەڕی تایتان کە درێژییەکەی ٦.٧ مەتر بووە پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ باسێک لەوە نەکراوە کە ئایا پاشماوەی سەرنشینان لەو شوێنەدا بینراوە یان نا.

زنجیرە کارتۆنی “سیمپسۆنەکان”، پیشبینی رووداوی ژێردەریایی تایتانی کردووە
پێت زنجیرە کارتۆنی “سیمپسۆنەکان”، پیشبینی رووداوی ژێردەریایی تایتانی کردووە
کەنەدا؛ کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا دەبێت پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن
دوات کەنەدا؛ کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا دەبێت پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن
پەیوەندیدار