منداڵبوون لە تەمەنێکی گەورەتردا خەریکە باوتر دەبێت. ڕەنگە هۆکارەکانی ئەمە جیاواز بن: (پیشە، متمانەپێنەکردنی هاوبەشێک، ئارەزووی ژیان بۆ خۆت، یان تەنیا ئامادەنەبوون بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە.) گرنگترین شت لێرەدا ئەوەیە کە ژیانی تۆیە و هەڵبژاردنی تۆیە. وە ئەگەر بڕیارت دا کە دەتەوێت لە دوای ٤٠ ساڵی ببیتە دایک، ئەوا پێویستە دەربارەی هەندێک سوود و کەموکوڕی ئەگەری درەنگانی دووگیانی بزانیت.
لەدایکبوونی منداڵ ئەوەندە خۆشی و بەختەوەری بەدوای خۆیدا دەهێنێت، هەندێک مەترسیشی هەیە ، بۆیە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە لێکۆڵینەوەیەکی ووردمان کرد لە دوگیان بون لە تەمەنی گەورەیدا، ، لێرەدا خاڵە باش و مەترسیەکانی دەخەینە ڕوو و سەرەتا بە خاڵە باشەکان دەستپێدەکەین,
- لەوانەیە تەمەنت درێژتر بێت
ئەو ژنانەی درەنگتر منداڵیان دەبێت، لەوانەیە چانسی تەمەنی زیاتریان هەبێت. بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی دوایین منداڵیان لەدایکبووە لەکاتێکدا تەمەنیان لە خوار ٢٩ ساڵەوە بوە،لەسەدا 50 چانسی ژیانیان بۆ سەرو تەمەنی 90 بڕیوە ،هۆکارێکی گونجاو بۆ ئەمە لەوانەیە بۆماوەیی بێت.
ئەگەر سیستەمی زاوزێی ژنێک لەو تەمەنەدا بە باشی کار بکات، ئەوا ڕەنگە ئەمە بۆ پرۆسەکانی دیکەش بگرێتەوە کە پەیوەندییان بە پیربوونەوە هەیە. بەڵام ئەم پەیوەندییە لە نێوان منداڵبوون و تەمەن درێژیدا زیاتر بۆ ئەو ژنانەی کە ٣ منداڵیان هەبووە، کەمتر ڕاست بووە.
- دەتوانیت ڕێگە لە کەمبونەوەی ئاستی زانستی بگریت
توێژینەوەیەکی تر پەیوەندی نێوان دوا سکپڕی کە لە تەمەنی سەرو ئاسایی ڕوو دەدات و منداڵبوونی ئافرەت نیشان دەدات. ئەم دەرەنجامانە لەسەر بنەمای زنجیرەیەک لە تاقیکردنەوەکان کە ئەرکی تایبەت بە بوارە جۆراوجۆرەکانی کارکردنی مێشکی تێدابوو، ئەنجام درا.
بە تایبەتی ئەو ژنانەی دوای 35 ساڵی منداڵیان دەبێت، بیرەوەری زارەکییان باشترە. لەوانەیە ئەمە ڕووبدات چونکە هۆرمۆنەکان کاریگەرییان لەسەر مێشکمان هەیە. وە نەک تەنها هەر هۆرمۆنێک، بەڵکو ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن کە بەرپرسن لە کارکردنی مێشک و گەشەکردنی شانەکانی مێشک
- تۆ لەم تەمەنەدا ژیرتر و بە ئەزموونتریت
ئاشکرایە کە بە تێپەڕبوونی ساڵان زانیاری و ئەزموونی زیاتر بەدەست دەهێنین. خۆت بەراورد بکە لەگەڵ ئەو کاتەی کە لە ٢٠ یان ٣٠ ساڵیدا بوویت. وە ئێستا جیاوازی پەروەردەکردنی منداڵان لەم ساڵانەدا بیهێنە بەرچاوت. ژنانی سەرووی ٤٠ ساڵ زیاتر سەبریان هەیە بەرامبەر بە منداڵەکانیان و بە بیرکردنەوەیەکی زیاترەوە لە پەروەردەکردنیان نزیک دەبنەوە.
بەگشتی لەم ساڵانەدا ژنان تەنها بە ڕێکەوت دووگیان نابن. ئەمە هەنگاوێکی بە ئەنقەستە کە تۆ ئامادەی بۆی. بۆیە لە ڕووی سۆزداری و دەروونییەوە جێگیرتر دەبیت. وە ئامادەی بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی کە لەگەڵ دووگیانی و لەدایکبوونی منداڵدا دێن.
- لە ڕووی داراییەوە جێگیرتریت
لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا، زۆربەی ئافرەتان پیشەیان هەیە. هێشتا خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا تاقی ناکەنەوە، بەردەوام کارەکانیان ناگۆڕن، یان مامەڵە لەگەڵ داهاتێکی ناجێگیردا ناکەن.. ئەو ژنانەی کە منداڵیان هەیە دواتر هەست دەکەن دەتوانن ڕێگە بە کاڵبوونەوەی پیشەکەیان بدەن بۆ ئەوەی زیاتر سەرنج بدەنە سەر منداڵەکەیان
بە ئەگەرێکی زۆرەوە پێشتر خانووبەرە و پاشەکەوتت هەیە کە یارمەتیت دەدات کەمتر تووشی فشار بیت بەهۆی دەرکەوتنی منداڵێکەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێویست ناکات بیر لە پیشەیەک بکەیتەوە و لە ئێوارەوە تا بەیانی کار بکەیت بۆ ئەوەی پارەی زیادە بەدەست بهێنیت، دەتوانیت کاتێکی زیاتر بۆ کۆرپەکەت تەرخان بکەیت.
- کاتت هەبووە هەموو شتێک تاقی بکەیتەوە
قۆناغی ئاهەنگگێڕان و هەمیشە بەڕێوە بوون تێپەڕی و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە خۆت بخزێنیتە ناو خێزانێکەوە ، پێشتر یادەوەریی زۆرو کۆمیدیت کەڵەکە کردووە، توانیوتە هەست بکەیت کە بە ڕادەی پێویست لەگەڵ هاوڕێکانت کۆبوویتەتەوە، لە کۆتاییدا، بەلایەنی کەمەوە بۆ خۆت ژیاویت و گەشتت کردووە و گەڕاویت
وە کاتێک منداڵەکەت لەدایک دەبێت، کەمتر هەست بە ناڕازیبوون دەکەیت لەوەی کە چیتر هەموو کاتەکانت تەنها بۆ خۆت نابێت و دەتوانیت بە خۆشحاڵیەوە کات بۆ منداڵەکەت تەرخان بکەیت. بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە دووگیانی دوای ٤٠ ساڵ باشی خۆی هەیە، بهەندێک هەڕەشە و کەموکوڕیشی لەگەڵدایە.
مەترسییەکان
- ئەگەری دووگیانبوونت کەمترە
لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکاندا، خانمان چانسی دووگیانبوونیان کەمترە. لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا توانای منداڵبوون بە شێوەیەکی بەرچاو دەست دەکات بە دابەزین. ژمارەی هێلکە کەم دەبێتەوە و کەمتر و کەمتر بۆ پیتاندن هەیە. دەکرێت دەردانی هەڵەی هێلکە لەلایەن هێلکەدانەکانەوە ڕووبدات و ئەگەری دەردانی هێلکەی ناتەندروست زیاد دەکات.
بەڵام بێ ئومێد مەبە، چونکە لەم سەردەمەدا دەرفەتێک هەیە بۆ بەکارهێنانی هێلکەی بەخشەر. هەروەها دەتوانیت لە تەمەنێکی زووتردا هێلکەکانت بەستوو بکەیت یان پەنا بۆ دایکی جێگرەوە ببەیت.
- ئەگەری لەبارچوون زیاترە
مەترسی لەبارچوون لەگەڵ تەمەندا زیاد دەکات و دوای تەمەنی ٤٥ ساڵ دەتوانێت بگاتە ٥٠٪ یان زیاتر. بێگومان تەنها تەمەن نییە کە کاریگەری لەسەر لەدەستدانی دووگیانی هەیە. گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە تەمەن کاریگەرییان لەسەر جەستەمان هەیە، کارکردنی هۆرمۆن و منداڵدان کەمدەکاتەوە، هەروەها هۆکارەکانی دیکەش ئاڵۆز دەکات کە دەبنە هۆی لەدەستدانی کۆرپەلە.
- مەترسی تووشبوونت بە پووکانەوەی ئێسک زیاترە
منداڵبوون لە تەمەنێکی گەورەدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک لە ژنانی بەساڵاچوودا زیاد دەکات. بەپێی توێژینەوەكە ئەو كەسانەی دوای 35 ساڵ منداڵیان بووە، ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە دوو هێندە زیاتر بووە. بۆیە پێویستە لە کاتی دووگیانیدا گرنگییەکی تایبەت بە ئێسکەکانت بدەیت بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی پووکانەوەی ئێسکەکان لە تەمەنی پیریدا کەم بێتەوە.
- مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە زیاد دەکات.
بەرزبوونەوەی تەمەن، بۆ منداڵبوون، ئەگەری زوو لەدایکبوونی منداڵ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و لەوانەیە کێشی لەدایکبوونی کەم بێت. توێژینەوەیەک دەریدەخات کە خودی تەمەن بەبێ گوێدانە هۆکارە نەرێنییەکانی دیکە، ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ لەدایکبوونی پێشوەختە.
- لەوانەیە تووشی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی بیت
ئەم جۆرە نەخۆشی شەکرەیە کاتییە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، بەهۆی کەمی ڕێژەی ئەنسۆلین لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات. لە خانمانی دووگیان کە تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە، بەپێی توێژینەوەیەک ئەگەری تووشبوون بەم ئاڵۆزییە لە دووگیانیدا بە ڕێژەی ٧٤% زیاد دەکات. بۆیە گرنگە پشکنینی شەکرەی دووگیانی ئەنجام بدەیت و دواتر پزیشک چارەسەرێکت بۆ دەنووسێت، بەپێی ئەنجامەکان.
دووگیانی لەوانەیە لە هەر تەمەنێکدا بێت زیانی هەبێت. زۆر شت بەندە بە دایک و دۆخی تەندروستییەوە. وە ئەگەر دوای ٤٠ ساڵی بڕیار بدەیت ببیتە دایک، ئەوا چانسی تۆ هێشتا باشە بۆ ئەوەی دووگیانییەکی تەندروستت هەبێت و منداڵێکی تەندروست بهێنیتە دونیاوە بەڵام گرنگە لەوە تێبگەیت کە پێویستە گرنگییەکی تایبەت بە بارودۆخەکەت بدەیت و دڵنیا بیت کە راوێژ بە پزیشکەکەت دەکەیت سەبارەت بە هەر کێشەیەک.
پێت وایە پێویستە ئافرەت چاوەڕێ بکات پێش ئەوەی ببێتە دایک؟ یاخود زووتر منداڵ ببێت باشترە؟