دادگای باڵای سعودیە بینینی هیلالی مانگی زیلحیجەی پشتڕاست كردەوە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزی زیاریكرد.
دادگای باڵای سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هیلالی مانگی زیلحیجە بینراوە و بەهۆیەوە سبەینێ دوو شەممە دەبێتە 1ی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1444ی كۆچی.
ڕاشیگەیاندووە، بەوهۆیەوە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو حاجییان دەچنە كێوی عەرەفە و ڕۆژی چوار شەممە 28ی حوزەیران دەبێتە 10ی زیلحیجە و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ناوەندی فەلەكی جیهانی ڕایگەیاندبوو، كە لە وڵاتانی ئیندۆنیسیا و برۆنای و مالیزیا مانگ نەبینراوە و بەوهۆیەوە ڕۆژی پێنج شەممە 29ی حوزەیران دەبێتە جەژنی قوربان.