نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار



ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ – ٦ – ٢٠٢٣، نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران هەوڵیان دەدا دەرفەتی ئەو دابەزینە بەرچاوە بقۆزنەوە کە دوێنێ دووشەممە لە ئارادابوو، بەڵام بەرزبوونەوەکە سنووردار بوو، پێش بڕیارە چاوەڕوانکراوەکانی سیاسەتی دراوی یەدەگی فیدراڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا ) و بانکە ناوەندییەکانی تر.

 

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ١٦ سەنت بەرزبووە وە، کە دەکاتە ٪٠.٢ بۆ ٧٢.٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش بە ڕێژەی ٧ سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە ٪٠.١بۆ هەر بەرمیلێک بۆ ٦٧.١٩ دۆلار.

 

رۆژی دووشەممە پێوەرەکانی بازاڕ نزیکەی سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەمەش لەکاتێکدابوو شرۆڤەکاران سەرنجیان خستە سەر گەشەی دابینکردنی جیهانی و نیگەرانییەکانی خواست لەپێش داتا سەرەکییەکانی هەڵاوسان و کۆبوونەوەی دوو ڕۆژەی بانکی ناوەندی ئەمریکا کە سبەی چوارشەممە کۆتایی دێت.

 

زۆربەی چاودێران پێشبینی دەکەن بانکی ناوەندی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانیدا ڕێژەی سوود وەک خۆی بهێڵێتەوە، بەرزبوونەوەی نرخەکان نرخی دۆلار بەرز دەکاتەوە و ئەو کاڵایانە کە تێیدا دراون بۆ خاوەن دراوەکانی دیکە گرانتر دەبن و قورسایی لەسەر نرخەکان دروست دەکەن.

 

بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بانکی ناوەندی ئەوروپاش بەڕێژەی چارەکێک ڕێژەی سوود بەرزبکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەڵاوسان بکات.

 

لە چینیش، داتا ئابورییە نائومێدکەرەکانی هەفتەی ڕابردوو نیگەرانییەکانی لە گەشەی خواست لە گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاو لە جیهاندا دروستکرد، ئەمەش بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی وەلا نا، دوای ئەوەی سعودیە بەڵێنیدا لە مانگی تەمموزدا بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیلی دیکە لە ڕۆژێکدا کەمبکاتەوە.

 

 

 

لە سووریا ٢٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون
پێت لە سووریا ٢٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون
ناسا: “تا ئێستا ٢١ کەس لە کاتی ئه‌ركه‌كانی بۆشایی ئاسماندا گیانیان لەدەستداوە”
دوات ناسا: “تا ئێستا ٢١ کەس لە کاتی ئه‌ركه‌كانی بۆشایی ئاسماندا گیانیان لەدەستداوە”
پەیوەندیدار