دوو پارێزەر داوای گێڕانەوەی مووچەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەكەن



دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بە “نادەستووری بوونی” درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، دوو پارێزگاری ڕاوێژكار داوا لە داواكاری گشتی دەكەن، مووچە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتاران بستێنێتەوە.

ئومێد پاڵانی و ئاسۆ هاشم، پارێزەرانی ڕاوێژكار لەڕێگەی یاداشتێكەوە بۆ سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم، داوای گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی دەكەن بەرامبەر سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاران بۆ وەرگرتنەوەی مووچەی ئەو ماوەیەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان درێژكراوەتەوە و ئەوان مووچەیان وەرگرتووە.

بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان نادەستوورییە و هەڵدەوەشێنرێتەوە، كە لە مانگی 11ی ساڵی 2022ەوە تەمەنی درێژكراوەتەوە، هەر بۆیە سەرجەم ئەو یاسا و بڕیارانەی لەدوای ئەو بەروارەوە دەرچوون بە هەڵوەشاوە دادەنرێن و دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتاران و دەستبەكاربوونی پەرلەمانتاری نوێ‌ هەڵدەوەشێتەوە.

ئەو پارێزەرانە ئاماژەیان بەوەكردووە، “لەماوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، كە زیاتر لە 5 مانگە سامانی گشتی بەهەدەر دراوە بە خەرج كردنی مووچە و ئیمتیازاتی پەرلەمانتارانی كوردستان بەشێوەی نایاسایی و ناڕەوا، یەكێك لە كارە سەرەكییەكانی ئێوە پارێزگاری كردنە لە سامانی گشتی”.

جەختیشیان كردووە، “دەست بەجێ‌ ئەو سامان و پارانە بگەڕێنەوە بۆ گەنجینەی هەرێمی كوردستان”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم چەند بڕیارێك دەربارەی ڕۆژنامەنووسان دەردەكات
پێت دەزگای ئاسایشی هەرێم چەند بڕیارێك دەربارەی ڕۆژنامەنووسان دەردەكات
‎وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیادکرا
دوات ‎وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیادکرا
پەیوەنیدر