ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی كارەبا لەبارەی “گران نەكردنی كارەبا” ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: “بەڵێ کارەبا گران کراوە” و وردەكاری گران كردنەكەشی دەخاتەڕوو.
دوای بڵاوكردنەوەی لێدوانی بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا سەبارەت بەوەی نرخی كارەبایان گران كردووە، وەزارەتی كارەبا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، نرخی كارەبا گران نەكراوە، تەنها لەو سیتیانەی های كۆستن و كارەبایان كراوە بە 24 كاتژمێری نرخی كیلۆوات لە 18 دینارەوە گران زیاد كراوە بۆ 156 دینار”.
لای خۆشیەوە، عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی وەزارەتی كارەبا دەداتەوە و بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “بەڵێ کارەبا گرانک راوە، لە سەرەتای ساڵی (٢٠٢١) بۆ ماڵان تا (٤٥٠) یەکە لە (١٥) دینارەوە کرایە (١٨) دینار، ئێستاش کارەبای ٢٤ كاتژمێری سیتییەکان لەسەر حسابی هاووڵاتیانی گەڕەکەکانە”.
ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای ساڵی (٢٠٢١)، بە ڕێنمایی ژمارە (٢)، وەزارەتی کارەبا بەکارهێنانی کارەبای بۆ هەرسێ جۆری ماڵان و بازرگانی و پیشەسازی بەمجۆرە دیاریكرد: بۆ ماڵان تا یەکەی (٤٥٠)، لە (١٥) دینارەوە کرایە (١٨) دینار، لە یەکەی (٢١٠٠ تا ٣٠٠٠) لە (٧٥) دینارەوە کردیە (٩٠) دینار، لە یەکەی (٥٠٠٠ و زیاتر) لە (٢٠٠) دینارەوە کردیە (٣٤٠) دینار. لە جۆری بازرگانیش لە (١٣٠) دینار بۆ یەکەیەک کردیە (١٥٦) دینار.
ئاشكراشی كرد، لە ئێستاشدا لە ژمارەیەک سیتی و شوێنی شاهانە ژیان، کارەبای حکومیان کراوەتە (٢٤) كاتژمێر، ئەوەش لەسەر حسابی هاووڵاتیانی گەڕەکەکان.