وەزارەتی کارەبا؛ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دوورە لەڕاستییەوە



وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم دەڵێت؛ دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار دوورە لە راستییەوە.

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی جارانە و وەک خۆیەتی و دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار دوورە لە راستییەوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو؛ وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکانی بە سیستەمی پریپەید، کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە ١٥٦ دینار ئەژمێر بکرێت.

 

ڕوونکردنەوەکە، باسی ئەوەشی تێداکراوە، سیستەمی پریپەید تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە ١٨ دینارەوە بۆ ١٥٦ دینار دوورە لە راستییەوە و، کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و ستییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی جارانە و وەک خۆیەتی.

وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ ستییە گرانبەهەکانی بە سیستەمی پریپەید، کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە ١٥٦ دینار ئەژمێر بکرێت.

سیستەمی پریپەید تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.

ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم گەیشتووەتە نزیکەی (٧٤٠٠) مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی سوتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر کە (٤٢٠٠) مێگاوات بەرهەم دێت. سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی كارەبایەكی باشتر بۆ هاوڵاتیان هەنگاو دەنێین.

پرۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێكە دەستیپێکردووە و، تا ئێستا لە ستییەکانی گوندی ئیتاڵیی یەك و فیوچەر ستی و پارک ڤیو و جیهان ستی و گوندی لوبنانی و دریم سیتی و نازناز ستی و كواترۆ تاوەر و رۆیا تاوەر و بازاڕی لەنگە لە هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ سیتی و بازاڕی عەلوەی سلێمانی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.

 

 

بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی کەپەک دەفرۆشێت
پێشت بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی کەپەک دەفرۆشێت
نرخی مریشک دادەبەزێت
دواتر نرخی مریشک دادەبەزێت
ەیوەندیدار