ڕێواز فایەق: هیچ ئەنجامێکی ئەو دانیشتنە یاسایی نییە



پاش گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێو پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، هیچ دەرئەنجامێکی دوای دواخستنی دانیشتنەکە بەهای نییە، ئاگادارییەکیش ئاڕاستەی کۆمسیۆن دەکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، دانیشتنی پەرلەمان بە فەرمی دواخراوە، هیچ دەرئەنجامێکی ئەو دانیشتنە دوای دواخستنی بەهای یاسایی و پەیڕەویی نابێت.

هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی بڕگەی ١١ی ماددەی ١٨ی  پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان دایە کە مومارەسەی دەسەڵاتەکانی بکات، بۆیە هەر نوسراوێک بەبێ واژووی سەرۆکی پەرلەمان بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هیچ بەهایەکی یاسایی نییە.

ئەمەش وەک هۆشدارییەک بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کە ڕەزامەندی بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن لە ئارادا نییە.

 

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی ئەنجامدرا
پێشت کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی ئەنجامدرا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی؛ رێگریمان کرد لەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەدەستبدرێت
دواتر سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی؛ رێگریمان کرد لەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەدەستبدرێت
پەیوەندیدار