هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار خرایە خوولی دووەم



هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا چووە خوولی دووەم و ڕۆژی 28ـی ئەم مانگە دووبارە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

دەستەی هەڵبژاردنەكانی توركیا ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، كە دوێنێ‌ 14ی ئایار ئەنجام درا و ڕایگەیاند، هیچ یەكێك لە كاندیدەكانی پۆستی سەرۆكایەتی نەیتوانی سەرۆكەوێت، بۆیە بڕیارماندا پەنا بەرینە بەر خوولی دووەمی هەڵبژاردن لە 28ی ئەم مانگەدا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەەی 100%ی دەنگەكان جیاكراونەتەوە و ڕێژەی بەشداری كردن 88.92% بووە.

ئاشكراشی كردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕێژەی 49.51%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و كەمال كلیچدار ئۆغڵو 44.88%ی بەدەستهێناوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن كاندیدەكان دەست بە پڕۆسەی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ خوولی دووەم بكەن.

جۆرێكی شیرینی بەشێوەی جگەرە بە منداڵان دەفرۆشرێت
پێت جۆرێكی شیرینی بەشێوەی جگەرە بە منداڵان دەفرۆشرێت
شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت
دوات شەپۆلێكی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری بە جوتیاران دەدرێت
پەیوەنیدر