بەرزبوونەوەی نرخی مەعکەرۆنی لە ئیتاڵیا هەرای ناوەتەوە



مشتومڕێکی گەرم لە ئیتاڵیا لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی مەعکەرۆنی، لە ئارادایە و حکومەت ناچار بوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی تایبەتی خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی بەرز بوونەوەی نرخ ئەنجام بدات.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، نرخی مەعکەرۆنی لە مانگی ئاداردا بە ڕێژەی ١٧.٥٪ لە ئیتاڵیا لەچاو ساڵی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە.

 

بەکاربەران سکاڵایان تۆمارکردووە و داوایان لە دەسەڵاتداران کردووە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکەن، لە کاتێکدا بەرهەمهێنەران دەڵێن کۆمەڵێک هۆکار، لەوانە بەرزبوونەوەی تێچووی وزە، پچڕانی زنجیرەی دابینکردن و هەڵاوسان – تێچوونەکانیان بۆ بەرهەمهێنانی مەعکەرۆنی و ماددە خۆراکییەکان بەرز دەکەنەوە و ناچارن نرخێکی زیاتر بخەنە سەر مەعکەرۆنی کە یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکانی هاووڵاتیانی ئیتاڵیا.

 

بەپێی یەکێک لە خەمڵاندنەکان زیاتر لە ٦٠٪ی خەڵکی ئیتاڵیا ڕۆژانە مەعکەرۆنی دەخۆن، مەعکەرۆنی ئیتاڵی لە گەنمی دوروم دروست دەکرێت، کە لە ساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی بە ڕێژەی ٣٠٪ بەرزبووەتەوە.

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٤٠٠ سەر مەڕی دزی بوو
پێشت تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە زیاتر لە ٤٠٠ سەر مەڕی دزی بوو
ئیسرائیل دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ غەززە رادەگرێت
دواتر ئیسرائیل دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ غەززە رادەگرێت
ەیوەندیدار