لە شەقامی کۆڕەکی ناو سەنتەری شاری دھۆک، چەکدارێک سێ کەسی بە گوللـە بریندارکرد و رایکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لەسەر قەرز بووە و لە شەقامی کۆڕەکی دهۆک بووە و لە نێوان چەند گەنجێکدا دروست بووە و بە دەمانچە تەقەکراوە و سێ کەس برینداربوون و هەر سێکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
هەروەها بریندارەکان خزمی یەکترن و لە شەڕەکەدا چەک و چەقۆ و بەرد بەکارهاتووە و تا ئێستاش کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.