مەحمود عوسمان: کەمال کلچدار ئۆغڵو هه‌رچۆنێک بێت باشترە له‌ ئه‌ردۆغان و ئه‌وانی تر



سیاسەتمەدارێکی دیاری کورد و عێراق لە بارەی هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممەی داهاتووئ تورکیا رایگەیاند، بژاردەکانی کورد لە نێوان “خراپ و خراپتر” دایە و پێشبینیش دەکات بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان فشارەکان لەسەر کورد زیاتر دەبنم دەشڵێت:”کەمال کلچدار ئۆغلو هه‌رچۆنێک بێت باشترە له‌ ئه‌ردۆغان و ئه‌وانی تر”.

دکتۆر مەحمود عوسمان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند:”کوردەکان دوو بژارده‌یان هه‌یه،‌ به‌ڕاستی هیچیان زۆر باش نین، بەڵام شتێکی باش نابێت ئەگەر ئەدۆغان هەڵبژێردرێتەوە، چونكه‌ ئه‌ردۆغان چه‌ندین ساڵه‌ حوكم ده‌كات سیاسه‌تی هه‌ر خراپ بووه‌ و شه‌ڕخواز بووه‌ پشتگیری له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كێشه‌ی كورد به‌شه‌ڕ چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌ركه‌سێكیش به‌رگری كردبێت له‌ كورد به‌ تیرۆریستی داناوه‌، سیاسه‌تی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به‌كارهێناوه‌ به‌رامبەر بە كورد له‌م دیو سنور و له‌و دیو سنور”.

وابڕیارە ١٤ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا بەڕێوەبچێت. لە ئێستاشدا دوو کاندیدی سەرەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلچدار ئۆغلۆ بە هێز و هاوپەیمانێتی جیاوە کێبڕکێ دەکەن.

مەحمود عوسمان دەڵێت:”كه‌مال کلچدار ئۆغڵۆ و ئه‌وان ده‌ڵێن شه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌ په‌رله‌مان كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.، هه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ خۆی گۆڕینێكه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان كه‌ كورد هه‌مووی به‌ تیرۆریست ده‌زانێت و به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر شه‌ڕكردن و له‌ هیچ كه‌س ڕازی نییه‌، نه‌ له‌ سه‌رۆک شاره‌وانییه‌كان و نه‌ له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان كه‌ هه‌موویان به‌ یاسای توركیا هه‌ڵبژێردراون. ڕازی نییه‌ لێیان و په‌یوه‌ندی خراپه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و له‌گه‌ڵ باشور شه‌ڕ ده‌كات. واته‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ زیانی زۆری بۆ كورد و بۆ توركیاش هه‌بووه‌.”

دەشڵێت، “بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌مێنن و بگۆڕدرێن و ئه‌وانه‌ی تر كه‌ دێنه‌ پێش ده‌ڵێن ‘نامانه‌وێت به‌ شه‌ڕ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵكو له‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، ‘هه‌رچۆنێک بێت باشترن له‌ ئه‌ردۆغان و ئه‌وانی تر.

بە بڕوای مەحمود عوسمان، سەرکەوتنی کلچدارئۆغلو لە هەمانکاتدا ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، کە یەکێکە لە ڕێبەرە سیاسیە زیندانیکراوەکانی کوردی تورکیا، زیاتر دەکات.

دەشڵێت، ئه‌ردۆغان هه‌ر دان بەوەدا نانێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی سیاسیه‌، وه‌ هه‌میشه‌ش ده‌ڵێت كێشه‌ی كورد نییه‌ له‌ توركیا و هه‌میشه‌ش ده‌ڵێت:”ئێمه‌ نامانه‌وێت له‌ باكوری سوریادا قه‌واره‌یه‌کی وه‌كو باكوری عێراق دروست ببێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە:”ئه‌ردۆغان دۆستی هه‌رێمی كوردستان نییه‌، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌یه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و بازرگانی و زۆر شتدا له‌به‌رئه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان حسابی بۆ كراوه”.

بەبڕوای مەحمود عوسمان لە ئەگەری سەرکەوتنی کەمال کلچدار ئۆغلۆ دوورنیە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لەکوردستانی عێراق و سوریا بوەستن.

بەڵام سەرەڕای ئاماژە ئەرێنیەکانی کەمال کلچدار ئۆغلۆ بۆ پرسی کورد، مەحمود عوسمان دەڵێت دەرچوونی کاندیدەکەی ئۆپۆزسیۆن بەمانای چارەسەری کێشەکانی کورد نایەت، چونکە “ئه‌وه‌ی له‌ بانگه‌شه‌دا ده‌وترێت مه‌رج نییه‌ هه‌مووی واده‌ربچێت.”

نرخی دۆلار گڕدەکاتەوە
پێت نرخی دۆلار گڕدەکاتەوە
لە دهۆک شەڕ روویدا و سێ کەس برینداربوون
دوات لە دهۆک شەڕ روویدا و سێ کەس برینداربوون
پەیوەندیدر