ئایا دەزانی تووی سپی و تووی ڕەش سوودەکانیان جیاوازە؟


توو گەوهەرێكە بۆ ئافرەتان
پسپۆڕێكی گیا دەرمانی دەپرسێت، ئایا دەزانی تووی سپی و تووی ڕەش سوودەکانیان جیاوازە؟ و دەشڵێت: “ھەردووکیان بخۆن گەوھەری ژیانن و باشترین کات بۆ خواردنی بەیانیان لەکاتی برسیەتی”.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، دکتۆر بەدر قادر سورچی، پسپۆڕی گیادەرمان ئاماژەی بەوەكردووە، توو دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی وەک ئەنپۆسیانین و کاینیدین و ڕۆتین و کلۆرۆجینک ئەسید و مێرسیتین وەک دژە شێرپەنجە و چەندین نەخۆشی بەسوودن.

دەشڵێت: “توو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و B6 و K1 و ڕێژەیەکی باشی لەمادەی ئاسن و پۆتاسیۆ ی تێدایە”.

جەختیشی كردۆتەوە، تووی سپی گەوھەرێکە بۆ ئافرەتان ، بۆ:

– بۆ نەھێشتنی کیسی ھێلکەدان و تێکچووی سووڕی مانگانە و پاککردنەوەی ڕەحمی ئافرەت.
– ئاستی کۆڵیسترۆڵ دابەزێنێت.
– یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشی چەوری جگەر دەدات.
– باشترکردنی کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن.
– مەترسی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
– قەبزی کەم دەکاتەوە.
– بۆ کەمکردنەوەی ئاوی لووت.

تووی ڕەش بەسوودە بۆ:
– ڕێکخستنی شەکری خوێن.
– بۆ بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن.
– سەرما و کۆکە و گەرووی ئاوساو.
– ئازاری ماسولکە و جومگەکان.
– پەستانی بەرزی خوێن.
– تەنگەنەفەسی.
– قەبزی.
– سەرگێژخواردن و زەنگ لێدانی گوێ.
– هەڵوەرینی قژ.

 

ئاسایش 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
پێشت ئاسایش 3 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات
سیناریۆی بەشی چوارەمی گەردەلول ئاشكراكرا
دواتر سیناریۆی بەشی چوارەمی گەردەلول ئاشكراكرا
پەیوەندیدار