سیناریۆی بەشی چوارەمی گەردەلول ئاشكراكرا



تیمی درامای گەردەلول دەچێتە شاری هەڵەبجەی شەهید و بەشی چوارەمی دراماكە باس لە كارەساتی كیمیابارانی ئەو شارە لە ساڵی 1988 دەكات.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، لەدیوانی قائیمقامیەت پێشوازیمان کرد لە (جەلیل زەنگەنە) دەرھێنەر و تیمی درامای گەردەلول.

ڕاشیگەیاندووە، بەشی چوارەمی دراماکە لە ئایندە لە ھەڵەبجە تۆمار دەکرێت و باس لە کارەساتی کیمیابارانی تێدا دەبێت.

نوخشە ناسیح دەڵێت: “ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و ھاوکار و پشتیوانیان دەبین”.

ئایا دەزانی تووی سپی و تووی ڕەش سوودەکانیان جیاوازە؟
پێت ئایا دەزانی تووی سپی و تووی ڕەش سوودەکانیان جیاوازە؟
قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکگرتوویی ناتوانین ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببینەوە
دوات قوباد تاڵەبانی: بەبێ یەکگرتوویی ناتوانین ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببینەوە
پەیوەندیدر