پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هیچ رووداوێك لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە تەمو مژاوی نامێنێتەوە و بە كەمترین كات بكەران دەستیگردەكرێن و رادەستی یاسا دەكرێن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دوای تەواو بوونی نوێژی جەژن بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەداخەوە لە هەولێر زۆر ڕووداوی ناخۆش ڕوویداوە، بەڵام تەواوی ڕووداوەكان گوزارشت لە خەڵكی هەولێر ناكەن و لە قیەم و ئەخلاقی هەلێرییەكان ناكەن .
وتیشی،”ئەو ڕووداوانە گوزارشتیش لە بێ هێزی دەزگا ئەمنییەكانی شارەكە ناكاتو هیچ گوزارشتێكیش نیە بۆ حكومەت، كە حكومەتێك تەنها ئامانجی خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستانە”.
ڕاشیگەیاند، كاری گیڕەشێوێنی و سەرەڕووی لە هەموو كۆمەڵگەیەكدا هەیە ، سەرەڕای نیگەرانیەكانیان بۆ ڕووداوەكان بەوەش دڵخۆشن هیچ رووداوێك لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە تەمو مژاوی نامێنێتەوە و بە كەمترین كات بكەران دەستیگردەكرێن و رادەستی یاسا دەكرێن.