ئەمڕۆ هەینی لەم ناوچانەی هەرێم تاوە بارانی بەهێز دەست پێدەكات



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەپاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی تاوە بارانی بەهێزەوە هەندێك جار دەبێتە هۆی بەرز بوونی ئاستی ئاوو لەگەڵ ڕوودانی هەورە تریشقەی توند بارینی بڕێك تەرزە.

محەمەد كەلاری ، شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، كە لەنێوان كاتەكانی 3 تا 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ی 4ی 2023 ئەگەری دروستبونی هەوری چالاك و بروسكاوی هەیە بەتایبەتیش سنوری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و قەرەداغ و دەربەندیخان و دەوروبەری هەڵەبجە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هەندێك لەتاوە بارانەكان ئەگەری هەیە بەهێزبن و ببنە هۆی بەرزبونی ئاستی ئاوو لەگەڵ ڕوودانی هەورە تریشقەی توند لەگەڵ بارینی بڕێك تەرزە .

ئاشكراشیكردووە، كە گۆڕانكارییەكان لە كەش و هەوای ئەمڕۆ بەردەوامە.

ئومێد خۆشناو؛ ھیچ رووداوێك لە ھەولێر بە تەمو مژاوی نامێنێتەوە
پێت ئومێد خۆشناو؛ ھیچ رووداوێك لە ھەولێر بە تەمو مژاوی نامێنێتەوە
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بەم شێوەیە پیرۆزبایی جەژنی لە مسوڵمانان كرد
دوات كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بەم شێوەیە پیرۆزبایی جەژنی لە مسوڵمانان كرد
پەیوەندیدر