پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، بەگشتی خۆراك بەسودە بۆ خوێندكاران بۆ ئەوەی وزەیەكی باشیان هەبێت ، بەڵام 10 خۆراك باشترینن بۆ خوێندكاران.
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە باشترین 10 خۆراك بۆ خوێندكاران ئەو خۆراكانەن ، كە باسیان دەكەین ، سودێكی زۆریان هەیە بۆ زیاد كردنی تەركیز و لە بیر نەچوونەوە.
۱ ــــ ئەڤۆگادۆ.
۲ ــــ مێوژ و سێو و مزرە سێوو توو و تووتڕك.
۳ ــــ ماسی سەلموون و سەردین و گوێز و بادام و فستق و دەنكە كولەكە.
٤ ــــ هێلكە : بە كوڵاوی باشترە ، باشترە لە هەفتەیەك دا پێنج هێلكە زیاترنەخورێت.
٥ ــــ برۆكلی و سپێناخ و چەوندەری سوور؛ بە تایبەت ئەگەر بە سەوزی بخورێت یان بە كوڵاوی.
٦ ـــ نەستلەی ڕەش : نەستەلەی سپی یان كە شیری تێدا بێت بێ سوودە .
۷ ـــ زەنجەبیل ، نیو كەوچك لە ناو یەك پەرداخ ئاوی شلەتین بخورێتەوە رۆژی دوو جار ، هەروەها زەیتی كەتان.
۸ ــــ هەنگوین ، ماست.
۹ ــــ پاقلەمەنی یەكان وەك فاسۆلیا و نۆك و ماش و نیسك ، هەروەها قارچك .
۱۰ ــــ دانەوێڵە تەواوەكان : نانی ئاردی بۆر و برنجی بۆر و ساوەر و گەنمەشامی بە كوڵاوی و شۆڤان .