گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی گیا بەهارییە كوردەوارییەكان كامانەن؟



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، گیا بەهارییەكانی خۆرسكە كوردەوارییەكان بەڕادەیەك، كە دەتوانرێت وەك ڕەمزی تەندروستی و لەش ساغی ناو ببرێن، كە هەر گیایەگ تایبەتمەندی و سوودی و گرنگی خۆی هەیە.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە سوودە تەندروستییەكانی گیا بەهارییەكانی كوردستان ( وەك كنگر ، پونگە ، گۆزروان ، كاردی ، كوزەڵە ، ڕێواس ، مێلاخە ) زۆری دیكەش، بێجگە لە تام و چێژە خۆشەكانیان، بەڕادەیەك كە دەتوانرێت وەك ڕەمزی تەندروستی و لەش ساغی ناو ببرێن، بێگومان هەر گیایەگ تایبەتمەندی و سوودی و گرنگی خۆی هەیە .

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی گیا بەهارییە خۆرسكە كوردەوارییەكان :
۱ ـــ یارمەتی دابەزینی كێشی لەش ئەدات لە كاتی ڕێجیم لەگەڵ ڕێگری كردن لە قەڵەوی ۰
۲ ـــ خۆپاراستن لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ۰
۳ ـــ خۆپاراستن لە بەردی زراو و كەم كردنەوەی كاریگەری لاوەكی دەرمانە ئازار شكێنەكان ۰
٤ ـــ خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسك و هەوكردنی جومگە چەندین جۆری شێرپەنجە ۰
٥ ـــ پاراستنی ددانەكان و نەهێشتنی كلۆری و هەوكردن و ئاوسان و خوێنبەر بوونی پووك ۰
٦ ـــ یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لە خوێن دا ، میوەیەكی زۆر باشە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە ۰
۷ ـــ بەهێزكردنی مووەكانی قژ و پاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرینی قژ ۰
۸ ـــ یارمەتی دابەزینی كولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و پاكردنەوەی جگەر لە ماددە ژەهراوەیەكان ۰
۹ ـــ پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكە و سیسی دەم و چاو ۰
۱۰ ـــ چارەسەری قەبزی و ڕێگە گرتن لێی و چالاك كردن و پاككردنەوەی ڕێخۆڵە لە ماددە ژەهراویەكان و كەمكردنەوەی غازات ۰
۱۱ ـــ چارەسەری ڕەبۆ و خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارەسەركردنی ۰
۱۲ ـــ بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی زوو چاك بوونەوەی برین ۰
۱۳ ـــ ڕێگری كردن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و بەهێزكردنی یادەوەری و نەهێشتنی تەمەڵی و بێهیزی ۰

دوو شەپۆلی خۆڵبارین بەڕێوەیە
پێت دوو شەپۆلی خۆڵبارین بەڕێوەیە
شاعیرێكی كورد قورئان وەردەگێڕێت بۆ سەر شێوەزاری هەورامی
دوات شاعیرێكی كورد قورئان وەردەگێڕێت بۆ سەر شێوەزاری هەورامی
پەیوەنیدر