پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، ژەمی پارشێو ژەمێكی سەرەكی و گرنگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە كە پێویستە بخورێت و تا درەنگتر بخورێت باشترە، بەڵام هەندێك خۆراك خراپە لەو كاتەدا بخورێت و بە پێچەوانەشەوە .
دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایگەیاند، پێویستە ڕۆژووانان ابەندی ڕینمیایە تەندروستییەكانی مانگی ڕەەزان ببن و دوور كەونەوە لە هەڵە باوەكان، چا باشترە نەخورێتەوە ، ئەگەر خورایەوە لە یەك پیاڵە زیاتر نەخورێتەوە، پێویستە تا نیو سەعات پاش خواردن مرۆڤ پاڵ نەكەوێت و نەخەوێتەوە.
باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو:
۱ ـــ یەكیك لەم خۆراكانە : یەك قاپ ماست یان هێلكەی كوڵاو یان پەنیر یان نیسكێنە یان گوێز و هەنگوین یان یەك قاپ ماست نۆكاو یان یەك قاپ ماست لۆبیای كوڵاو ۰
۲ ــ نانی تیری یان هەورامی ( ئاردی جۆ یان ئاردی بۆر باشترە ) + دوو بۆ سێ دەنك زەیتوون ۰
۳ ـــ میوەیەك یان سەوزەیەك ( شووتی ، كاڵەك ، ترۆزی ، خەیار ، قەیسی ، خورما ، مۆز ،چوالەی سەوز، هەڵوژە ڕێواس ، شلیك ) ۰
٤ ـــ یەك بۆ دوو پەرداخ ئاو ۰
خراپترین جۆرەكانی خۆراك بۆ پارشێو :
۱ ـــ برنج و شلە ۰
۲ ـــ خواردنی سووركراوە ۰
۳ ـــ شیرینی و چەوری ۰
٤ ـــ ڤاست ڤوود ۰
٥ ـــ شەرەبەتی گیراوە و شەرەبەتی فرێش و خواردنەوە گازیەكان ۰
٦ ـــ خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو ۰