ئەندامێكی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، باشترین جۆرەكانی گژوگیا بۆ كۆنیشانەی تەهیجی قوڵۆن لە (نەعنا و ڕازیانە و گوڵە بەیبوون و یانسوون و زەردەچەوە ) پێكهاتوون.
د.كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و ئەندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، لەگەڵ ئەوانەی لەسەرەوە باسكران، كۆمەڵێك گژوگیای دیكە بەكارهاتووە ، ەڵام تا ئێستا بەڵگەی زانستی متمانە پێكراو نیە بۆ سەلماندی كاریگەریان ( چای زەنجەبیل گەڵای ئەلۆڤێرا ، خەرشووڤ ، گەڵای تووتڕكی ڕەش)
نەعنا :
نیو كەوچكی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم ؛ یان یەك كەوچكی چێشت نەعنای وشكراو بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم و پاش ۱۰ خولەك بیخۆرەوە ؛ ڕۆژانە ( ۳ ـــ ٤ جار ) ؛ نیوسەعات یان یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك ۰
ڕازیانە :
یەك یان دوو كەوچكی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخەرە ناو دوو كووپ ئاو ؛ بۆ ماوەی ۱۰ خولەك بیكوڵێنە، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە ؛ یان ڕۆژانە یەك یان دوو كەوچكی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخۆ یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك ۰
گوڵە بەیبوون:
سێ كەوچكی چێشت گوڵە بەیبوونی وشكراو بخەرە ناو سێ پەرداخ ئاو ؛ بۆ ماوەی یەك چارەك بیكوڵێنە ، ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆرەوە یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك۰
یانسوون :
یەك كەوچكی چێشت دەنكی یانسوون بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم ؛ یان كەوچكی چێشت یانسوونی هاڕاو بخەرە ناو دوو كووپ ئاو ؛ بۆ ماوەی ۱۰ خولەك بیكوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە ؛ یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی ئازاری ناو سك ۰
زەردەچەوە :
نیو كەوچكی چێشت زەردەچەوە بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم ؛ ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە ؛ یەك سەعات پێش خواردن ؛هەروەها بەكارهێنانی لە ناو چێشت دا سوودی هەیە۰