راوەماسی قەدەغەدەكرێت



 

لە ڕۆژی ٥ ی ئادارەوە ڕاوكردنی ماسی بەهەموو شێوەیەك لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی هێمن كەمەرخان ئەفەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٥ ی ئادارەوە ڕاوكردنی ماسی بەهەموو شێوەیەك لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت.

راشیگەیاند، سەرجەم هێزەكانمان لەو بەروارەوە لەسەر دەریاچە و ڕووبارەكان جێگیر دەكەین و داواكارین سەرجەم هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكان و لەو ماوەیەدا بەهیچ شێوەیەك ڕاوی ماسی نەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە پێی ڕێنمایی ڕێگەپێدراو لە ڕۆژی ١٥- ٦- ٢٠٢٣ ڕاوكردنی ماسی ئاسایی دەیێتەوە و لەهەموو كاتێكدا ڕاوكردنی ماسی بە بەكارهێنانی تەزووی كارەبا، ژەهر، هەموو جۆرە تەقەمەنیەك و تۆری وورد، بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە .

دواشی لە هاووڵاتیان كرد پابەندی ماوەی قەدەغەكردنی راوەماسی بن و سەرپێچی بڕیارەكە نەكەن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە وەرزی گەراداناندا بۆ گەشەكردنی زیاتری بەرهەمی ماسی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاوەماسی قەدەغە دەكات.

هێرشەكەی ئۆكراین لەنێو خاكی ڕووسیا مۆسكۆی توڕەكرد
پێت هێرشەكەی ئۆكراین لەنێو خاكی ڕووسیا مۆسكۆی توڕەكرد
لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا كورد یەكلاكەرەوە دەبێت
دوات لە هەڵبژاردنەكانی توركیادا كورد یەكلاكەرەوە دەبێت
پەیوەنیدر