ڕووسیا: سەرۆكی ئۆكراینا بەدەستی ئەمریكا دەكوژرێت



وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشبینی دەكات، كۆتایی ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، هاوشێوە سەرۆكی پێشووتری هایتی بەدەستی ئەمریكا بێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند:”سەرۆكی ئۆكراینا بەدەستی ئەمریكا دەكوژرێت”، ڕەتكردنەوەی واشنتنی لە تێوەگلان لە تەقینەوەی “نۆرد ستریم” بە “درۆیەكی گەورە” وەسفكرد.

ئەم لێدوانانەی ڕووسیا، دوای ڕۆژێكە لە سەردانە لەناكاوەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئۆكراینا كە تێیدا جەختی لەسەر پشتیوانی واشنتن كردەوە بۆ كێیڤ.

كۆشكی سپی ڕایگەیاندبوو، سەردانەكەی بایدن بۆ ئۆكراینا چەند مانگێك لەمەبەوبەر بە هەماهەنگی لەنێوان پنتاگۆن و دەزگای خزمەتی نهێنی پلانی بۆ دانرابوو، ڕووسیاش لەبارەی وادەی سەردانەكەی بایدن بۆ كێیڤ ئاگاداركرابۆوە.

 

وەزارەتی دارایی بڕی قەرزەكانی لەسەر بازرگان و وەبەرهێنەران ئاشكراكرد
پێت وەزارەتی دارایی بڕی قەرزەكانی لەسەر بازرگان و وەبەرهێنەران ئاشكراكرد
لە بودجەی نوێدا مووچە بۆ ملیۆنێك گرێبەست و وانەبێژان دابین دەكرێت
دوات لە بودجەی نوێدا مووچە بۆ ملیۆنێك گرێبەست و وانەبێژان دابین دەكرێت
پەیوەنیدر