لە بودجەی نوێدا مووچە بۆ ملیۆنێك گرێبەست و وانەبێژان دابین دەكرێت



لیژنەی دارایی ڕایدەگەیەنێت، بودجەی 2023 مووچەی نزیكەی ملیۆنێك گرێبەست و وانەبێژ و كرێكار لەخۆدەگرێت.


محەمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لەو بارەیەوە لە لێدوزانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”پرۆژە یاسای بودجەی 2023 لە هەموو لایەنێكەوە تەوابوو، بەڵام لەم ماوەیەی دواییدا بڕیار لەسەر دابەزاندنی نرخی خەرجی دۆلار درا، بۆیە دەبوو دەستكاریی زۆرێك لە بڕگەكانی بودجە بكرێت، بە تایبەت كە لە بودجەی پێشوودا دۆلارێك بە 1470 دینار دیاریی كرابوو، بەڵام لەئێستادا كراوە بە 1300 دینار”.

بە وتەی محەمەد نوری”ژماریەكی زۆر لە خاوەن گرێبەستەكان و كرێكارانی ڕۆژانە و وانەبێژان، لەسەر میلاكی هەمیشەیی جێگیركران، بڕگەیەكی تایبەتیش هەیە لە پرۆژە یاسای بودجەی 2023 و زیاتر لە ملیۆنێك كەس لەوانە لەخۆدەگرێت و خراونەتە سەر میلاكی هەمیشەیی، بە مووچەی تەواو و بەرز بەپێی بڕوانامەكانیان”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانى عيراق ڕایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەگاتە پەرلەمان، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن تەیف سامی وەزیری داراییەوە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵدا كرا.

ڕووسیا: سەرۆكی ئۆكراینا بەدەستی ئەمریكا دەكوژرێت
پێت ڕووسیا: سەرۆكی ئۆكراینا بەدەستی ئەمریكا دەكوژرێت
ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەكات
دوات ئەوقافی هەرێم یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەكات
پەیوەندیدر