بودجەی عێراق دەگاتە پەرلەمان و پشكی هەرێم دیاری دەكرێت



جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 دەگاتە پەرلەمان، هاوكات پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی زانیاری لەسەر پشكی هەرێم ئاشكرادەكات.

موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای پەیوەندی كردن بە تەلەفۆن بە تەیف سامی، وەزیری دارایی، گفتوگۆ لەسەر گرنگی گەیشتنی پڕۆژە یاسای بودجە بە پەرلەمان كراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر بڕگە و ماددەكانی بكرێت و چی پێویست بێت هەمواربكرێتەوە لەلایەن لیژنەی داراییەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو پڕۆژە یاساكە دەگاتە پەرلەمان و پڕۆژەكەش بەشێوەیەكە گونجاوە لەگەڵ بەرنامەی حكومەت بۆ پاڵپشتی كردنی چین و توێژە هەژارەكان و گرنتی بەردەوام بوونی ماددەكانی بەشەخۆراك.

جەحتیشی كردۆتەوە، یاسای بودجە دەبێتە گرنتی دابین كردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و پلەی دیاری كراو بۆ دامەزراندنی نوێ‌.

لای خۆشیەوە، موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2023ی عێراقی فیدراڵدا، وتویەتی، “دوێنێ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتەكانی نەوت و دارایی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا بۆ تاوتوێكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا، گفتوگۆ لەسەر بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتی دەروازە سنوورییەكان و ژمارەی فەرمانبەران لە كوردستان كراوە”.

ڕاشیگەیاندووە، هەنگاوی باش و نوێ لە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا، سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان هەیە، گفتوگۆكانیش تا ئێستا بەردەوامن بۆ ئەوەی ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە بكرێت.

كارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەست پێدەكاتەوە
پێت كارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەست پێدەكاتەوە
ئەردۆغان: پاشماوەی زیاتر لە 21 هەزار باڵەخانە و خانوومان هەڵگرتۆتەوە
دوات ئەردۆغان: پاشماوەی زیاتر لە 21 هەزار باڵەخانە و خانوومان هەڵگرتۆتەوە
پەیوەنیدر