كارەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری دەست پێدەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە بەشی مۆڵەت بەشێوەیەكی ئاسایی دەست دەكاتەوە بە كارەكانی و ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای تەواوبوونی چاكسازی و ئەپدەیت كردنی بەرنامەی بەشی مۆڵەت، سبەینێ رۆژی سێ شەممە واتە ڕێكەوتی 21/02/2023 بەشی مۆڵەت بەشێوەیەكی ئاسایی دەست دەكاتەوە بە كارەكانی و ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتییان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییانەی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 16/02/2023 مامەڵەكانیان تەواو نەكرابوو دەتوانن سبەینێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاووڵاتییان دەتوانن ئەمشەو كاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە نۆرە بگرن بەمەبەستی وەرگرتنی كۆدی ئەلیكترۆنی بۆ سەردانكردنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ ڕێكەوتی 21/03/2023.

بایدن لە كێیڤەوە بۆ ئۆكراینییەكان: ئەمەریكاییەكان و جيهان لەگەڵتاندان
پێت بایدن لە كێیڤەوە بۆ ئۆكراینییەكان: ئەمەریكاییەكان و جيهان لەگەڵتاندان
بودجەی عێراق دەگاتە پەرلەمان و پشكی هەرێم دیاری دەكرێت
دوات بودجەی عێراق دەگاتە پەرلەمان و پشكی هەرێم دیاری دەكرێت
پەیوەندیدر