گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ بەهێزكردنی دەمارەكان كامانەن



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، ڤیتامینەكان بەگشتی و كۆمەڵەی ڤیتامین ( B)یەكان بەتایبەت گرنگن بۆ بەهێزكردنی دەمار كامانەن، هەروەها كاریگری باشی دەبێت بۆ ئینزلاق وسەیاتیكا و ئازاری دەمارەكان.

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە ڤیتامینەكانی كۆمەڵەی ( B)، گرنگن بۆ بەهێزكردنی دەمار كامانەن، ڕۆڵێكی سەرەكیان هەیە بۆ وەرگرتنی وزە لە كاربۆهیدراتەوە لەلایەن خانەكانی لەشەوە، و زۆر گرنگە لە پڕۆسەی گرژبوونی ماسولكەكان و گەیاندنی ئاماژە دەمارییەكان . گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك: پاقلەمەنییەكان، شوفان، دانەوێڵە تەواوەكان.

كۆمەڵەی ڤیتامین ( B) ەكان بە تایبەت:
ڤیتامین ( B 1 ):

ڕۆڵێكی سەرەكیی هەیە بۆ وەرگرتنی وزە لە كاربۆهیدراتەوە له لایەن خانەكانی لەشەوە، و زۆر گرنگە لە پڕۆسەی گرژبوونی ماسولكەكان و گەیاندنی ئاماژە دەمارییەكان . گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك: پاقلەمەنییەكان، شوفان، دانەوێڵە تەواوەكان.
ڤیتامین ( B2 ):

گرنگە بۆ وەرگرتنی وزه له پڕۆتین و چەوری بە تایبەت لە خانەكانی دڵ و ماسوولكەكان و پاراستنی كۆئەندامی دەمار : گرنگترین سەرچاوەكان؛ سپێناح، سۆیا، چەوەندەر، هێلكە، گۆشتی قەل و جگەری ئاژەڵ.
ڤیتامین ( B 7 ):

گرنگە بۆ دروستكردنی مایلیین كە ڕووپۆشی دەمارەكانە لە ناو دڕكە پەتك و مێشك و چاو . گرنگترین سەرچاوەكان:گۆشت و جگەر و گورچیلە ، چەرەسات ، زەردێنەی هێلكە ، سەوزە گەڵا تۆخەكان .
ڤیتامین ( B 6 ):

یارمەتی بەهێزكردنی دەمارەكان ئەدات لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی مادەی هۆمۆسستین. سەرچاوەی خۆراك: سپێناخ، مۆز، گوڵەبەڕۆژە، ماسی سەلموون و توونە، گۆشتی مانگا و قەلەموون، پەتاتەی شیرین.
ڤیتامین ( B 9 ) :

یا فۆلەیت كە بە فۆلیك ئەسید ناوی دەبرێت و زۆر گرنگە بۆ خانمانی دووگیان لەبەر پاراستنی كۆرپەلە ، هەروەها هانی گەیاندنی ئاماژە دەمارییەكان ئەدات لە مێشك و لە خەمۆكی دەتپارێزێت ؛ سەرچاوەكانی خۆراك : پاقلەمەنیەكان ، سەوزە گەڵاتۆخەكان ، پڕتەقاڵ ، گوێز ، جگەر ، قارچك .
ڤیتامین ( B 12 ) :

ڕۆڵێكی كارای هەیە لە بە دەستهێنانی وزە لە خۆراكە و هەروەها كەمی دەبێتە هۆی كەمخوێنی و تەندروستی مێشك دەپارێزێت بەڕێگەگرتن لە پۆكانەوە یا لە ناوچوونی خانەكانی مێشك . سەرچاوەكانی خۆراك؛ گۆشتی سوور و ماسی و بەرهەمەكانی شیر .

هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێت هاتووچۆی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
هەولێر؛ ژنێك بەدەستی هاوسەری پێشووی كوژرا
دوات هەولێر؛ ژنێك بەدەستی هاوسەری پێشووی كوژرا
پەیوەنیدر