مەترسیدارترین زریان بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە دروستبووە
نیوزلەندا ڕووبەڕووی گەردەلوول و زریانێكی بەهێز بووەتەوە، كە بە زریانی سەدە ناسراوە و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیانلەدەستداوە و زیانێكی گەورەی مادیش هەیە، ئەوەش دەرئەنجامی گۆڕانكارییانەكانی كەشوهەوایە.
سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا كریس هیپكنز ڕایگەیاند زریانی گابرییل مەترسیدارترین ڕووداوی كەشوهەوای ئەم سەدەیە لە نیوزلەندا ڕوویداوە.
دۆمیت كامێل، سەرۆكی پارتی ژینگەی جیهانی (كۆمەڵەیەكی هۆشیاری ژینگەییە و بنكەكەی لە بەیروتە) بە سكای نیوزی ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرا گۆڕانی كەشوهەوا، توندی زریانەكان زیاد بكات.
زانیاری لەبارەی زریانەكەی نیوزلەندا:
-خێرایی با گەیشتە نێوان 140 بۆ 150 كیلۆمەتر لەیەك كاتژمێردا، باران بارین گەیشتە 20 سانتیمەتر، شەپۆلەكانی دەریاش بۆ 11 مەتر بەرزبوونەوە.
– پێشبینیدەكرێت بای بەهێز بۆ ماوەی 24 بۆ 48 كاتژمێر بەردەوام بێت، هەروەها دەتوانێت دار و تۆڕەكانی كارەبا لەناو ببات.
– تا ئێستا زریانەكە بووەتە هۆی پچڕانی كارەبا لە نزیكەی 150 هەزار هاووڵاتی، ئەوە جگە لەوەی كارەبای ناوچە پیشەسازی و بازرگانییەكانی پچڕاندووە.
– دوورگەكانی باكووری نیوزلەندا بەرزترین ئاستی هۆشداریی “ئاستی سوور”یان بەهۆی كەشوهەوای مەترسیدارەوە ڕاگەیاندووە، چونكە ئەگەری بارانبارینی زۆر بەخوڕ هەیە.
– ئەو خێراییەی با دەبێتەهۆی بارانبارینی بەخوڕی زیاتر و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاویش، پێشبینی زیادبوونی داڕووخانی زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاویش دەكرێت.
– حكومەتی نیوزلەندا داوای لە پارێزگارەكانی ئەو ناوچانە كردووە كە زریانەكە دەیانگرێتەوە، ئامادەسازی پێویست و بەپەلە بكەن.