باباجان گەیشتە ئامەد



 

عەلی باباجان یەكێك لە سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا بۆ بەسەركردنەوەی بوومەلەرزەلێدراوان گەیشتە شاری ئامەدی باكووری كوردستان.

باباجان سەرۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتنی ئۆپۆزسیۆن لە لێدوانێكدا لە ئامەد ڕایگەیاند شاری ئامەد زیانێكی زۆری بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە پێگەیشتووە و 390كەس گیانیان لەدەستداوە، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی ئەو كەسانە دەكرێت كە گیانیانلەدەستداوە.

ڕاشیگەیاند، زیان گەیشتووەتە 350 باڵەخانە لە شاری ئامەد و ئێستا پێویستی سەرەكی لێقەوماوان شوێنی مانەوەیە.

ئاماژەی بەئەوەشكرد، بەگشتی بوومەلەرزە زیانی بە 11 شار گەیاندووە، بەڵام كارەساتی بوومەلەرزە لە شاری سەمسوور زۆر گەورەیە، هاووڵاتیان خۆیان ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری، گەڕان و ڕزگاركردن بەڕێوەدەبەن.

لای خۆیەوە دەزگای ئافاد ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاماری نوێی ڕایگەیاند، تا ئێستا 216 هەزار كەس لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەكان گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیكە.

ئاشكراشیكرد تا ئێستا 4300 پاشلەرزە ڕوویانداوە.

ڕاشیگەیاند، ژمارەی برینداران لە بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا گەیشتە زیاتر لە 108 هەزار بریندار.

ژمارەی گیانلەدەستدان لە بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستان و توركیا تا دێت بەرزتر دەبێتەوە و ئەمڕۆ 36 هەزار كەسی تێپەڕاند.

لە شاری سەمسوورەوە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هیوای چاكبوونەوەی بۆ بریندارانی بوومەلەزرەكان خواست و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان كرد.

داواشیكرد وانە لەئەو ڕووداوانە وەربگیردرێت، بەجۆرێك بۆ ڕووداوی دیكە ڕێوشوێنی پێشوەختە بگیرێتەبەر.

هاوكات ڕووانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو سووریاییانەی لە توركیا و باكووری كوردستان گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 1700 كەس.

بەپێی دواین ئامار ژمارەی گیان لەدەستدان لە باكووری سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان نزیكەی شەش هەزار كەسە و برینداریش حەوت هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

جیهان خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەكات
پێت جیهان خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەكات
زریانی سەدە نیوزلەندای گرتەوە
دوات زریانی سەدە نیوزلەندای گرتەوە
پەیوەندیدر