بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ڕێگای هەولێر- پیرمام، بەستوویەتی بەو هۆیەوە هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و شوفێران دەكات، ئەو ڕێگایە بەكارنەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران كراوەتەوە كە بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای هەولێر – پیرمام لە بەستۆرەوە بەستوویەتی و سەلامەت نیە، هەرچەندە تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە لەشوێنەكەن، بەڵام لەبەر نزمی پلەی گەرما رێگاكە خلیسك بووە.
هاتووچۆی هەولێر داوای لە شۆفێران كردووە، بۆ حالەتی زۆر پێویست نەبێت رێگاكە بەكارنەهێنن و لەكاتی پێویستیش خێراییان زۆر كەم بێت، بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەكانیان لەدەست نەدەن.