گوڵەمێخەك یەكێكە لەو گژوگیا پزیشكیانەی لە دێر زەمانەوە بۆ چارەسەركردنی كۆمەڵێك نەخۆشی بەكارهاتووە، بە دەر لەوەی وەك بەهاراتێك بەكاردێت، كە بۆنی تایبەتی هەیە، هاوكات كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە.
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە گوڵەمێخەك یەكێكە لەو گژوگیا پزیشكیانەی لە دێر زەمانەوە بۆ چارەسەركردنی كۆمەڵێك نەخۆشی بەكارهاتووە و یارمەتی خۆپاراستن لە هەوكردن و بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش دەدات.
گرنگترینیان ئەمان:
١. یارمەتی خۆپاراستن لە هەوكردن و بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری لەش ئەدات : بە هۆی بوونی دژەئۆكسانێكی بەهێز كە پێی دەوترێت فینۆڵەكان ڕۆڵی هەیە لە چارەسەر كردن و خۆپاراستن لە كۆمەڵێك هەوكردن و نەخۆشی لەوانە ؛
— هەوكردنی جومگەكان و ڕۆماتیزم بە بەكارهێنانی زەیتەكەی بۆ شیلانی ماسولكەكان .
— چەند جۆرێك لە شێرپەنجە ؛ بە تایبەت شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس .
— هەندێ نەخۆشی هەوكردنی چاو .
٢ . بەهێزكردنی كۆئەندامی هەناسە :
— یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە هەوكردنی بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە و كەمكردنەوەی نیشانەكانی لە كاتی تووشبوون .
— یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە هەڵامەت و پەتای وەرزی و ئەنفلوانزا و كۆكە و ڕەبۆ .
— خۆپاراستن لە هەوكردنی سیەكان و چیوب .
— پاكردنەوە و نەهێشتنی بەڵغەم .
٣ .كەمكردنەوە و نەهێشتنی ئازاری ددان و نەهێشتنی فایرۆس و بۆنی ناخۆشی ناودەم ؛ كەمێك زەیتی مێخەك بخرێتە سەر پارچە؟لۆكەیەك و لە سەر شوێنی ئازاری ددان دابنرێت .
٤ .بەهێزكردنی كۆئەندامی هەرس : یارمەتی باشتر هەرس كردنی خۆراك و نەهێشتنی غازات و كەمكردنەوەی ڕشانەوە و سك چوون و ئازاری گەددە ئەدات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە قوڕحەی گەددە و یارمەتی زوو ساڕێژبوونی ئەدات .
٥ . یارمەتی بەهێزكردنی جگەر و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕیشاڵ بوونی جگەر و چەوری سەر جگەر ئەدات .
٦ . یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە ئەدات لەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە لەگەڵ كەمكردنەوەی ماكەكانی .
٧ . بەهێزكردنی توانای سێكسی پیاوان .
— شێوازی بەكارهێنانی :
— نیو كەوچێكی چێشت لە مێخەكی هاڕاو بكرێتە ناو سێ كووپ لە ئاوی كوڵاوهاتوو و بۆ ماوەی ( ٢٠ — ٣٠ خولەك ) وازی لێ بێنە و دوای سارد بوونەی بە دوو سێ جار بیخۆرەوە ، ئەتوانرێت كەوچێكی چا زەنجبیل یا كەوچكێكی چا شیلەی هەنگوینیشی تێ بكرێت كاتی ئامادەكردنی.
— یان نیو كەوچكی چا زەیتەكەی بخرێتە ناو كوپێك ئاوی كوڵاهاتوو، و لەگەڵ كەوچكی چا هەنگوین و بۆ ماوەی ( ٢٠ — ٣٠ خولەك ) بە جێ بهێڵرێت و دواتر بە ساردی بخورێتەوە پێش ژەمی بەیانی .
— كاریگەرییە لاوەكی و زیانەكانی گوڵەمێخەك :
— بە شێوەی گشتی ئەگەر بە بڕی كەم بەكاربێت كاریگەری لاوەكی نیە كەمتر لە كەوچكێكی چێشت لە ڕۆژێك دا یا نیو كەوچكی چا زەیتەكەی بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەم خاڵانە بیین :
— بەكارهێنانی لە مناڵان تا ئێستا نەسلمێنراوە سەلامەت بێت چونكە ئەگەری تووشبوون بە تێك چوونی هاوسەنگی شلەكانی ناو جەستە و زیان گەیاندن بە جگەر هەیە .
— بەكارهێنانی بڕی زۆر و بە بەردەوامی بۆ نەهێشتنی ئازاری ددان ڕەنگە ببێتە هۆی حەسیاسیەت لە ڕووپۆشی ناو دەم و پووك .
— ڕەنگە ببێتە هۆی درەنگ مەیینی خوێن بۆیە پێویستە پێش چەند ڕۆژێك لە نەشتەرگەری نابێت بە كار بێت .
— ئەگەری تووشبوون بە حەساسیەت لە هەندێ كەس لە كاتی بەكارهێنانی مێخەكی وشكراو .
— لە خانمانی دوو گیان و شیردەر پێویستە بڕێكی زۆر كەمی لێ بخورێت و بە بەردەوامی نەخورێت .