ئەندامێكی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، گرنگترین هەنگاو لەچارەسەركردنی سكچوون ڕێگەگرتنە لە وشكبوونەوەی جەستە لە ڕێگای خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی و دیكسترۆلایت .
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و ئەندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، چەند چارەسەر هەن یارمەتی كەمكردنەوە و نەهێشتنی نیشانەكانی سكچوون دەدات، بەڵام لە حاڵەتی سووك و مامناوەند و پێویستە سەردانی نەخۆشخانە یا پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.
گوڵە بەیبوون:
سێ كەوچكی چێشت گوڵە بەیبوونی وشكراو بخەرە ناو سێ پەرداخ ئاو ؛ بۆ ماوەی یەك چارەك بیكوڵێنە ، ڕۆژی دوو یان چوار جار بیخۆرەوە یەك سەعات پێش خواردن یا دوای سكچوون یان كاتی ئازاری ناو سك .
نەعنا:
نیو كەوچكی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم ؛ یان یەك كەوچكی چێشت نەعنای وشكراو یا پانزە گەڵای نەعنا بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم و پاش ۱۰ خولەك بیخۆرەوە ؛ ئەتوانیت. كەچكێك هەنگوینیشی تێ بكەیت ڕۆژانە ( ۳ ـــ ٤ جار ) ؛ نیوسەعات یان یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی سك چوون ۰
جاترە :
یەك یان دوو كەوچكی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخەرە ناو دوو كووپ ئاو ؛ بۆ ماوەی ۱۰ خولەك بیكوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە ؛ یان ڕۆژانە یەك یان دوو كەوچكی چێشت ڕازیانەی هاڕاو بخۆ یەك سەعات پێش خواردن یان كاتی سك چوون ۰
گەڵای بلوبێری یا تووتڕكی سروشتی:
١٠ دەنك بلۆبێری یا تووتڕكی سروشتی و ١٠ گەڵای بلوبێری یا تووتڕكی سروشتی جوان بشۆرەوە . دوو كوپ ئاو بكوڵێنە. . گەڵاكان بخەرە ناو ئاوە گەرمەكەوە و بۆ یەك یا دوو خولەك گەرمی كە و بۆ ماوەی ( ١٠— ١٥. خولەك ) بەجێ بێڵە و دواتر دەنكە بلوبێری یا تووتڕكی سروشتیەكەی تێكەڵ كە و جوان ڕای وەشێنە و بیخۆەروە ۰
زەردەچەوە:
نیو كەوچكی چێشت زەردەچەوە بخەرە ناو یەك كووپ ئاوی گەرم ؛ ڕۆژی دوو بۆ. چوار جار بیخۆرەوە.
زەنجەبیل :
بەشێوەی چا بخورێتەوە ڕۆژی دوو بۆ چوار جار .
تۆوی تەڕەتیزە:
ڕۆژی سێ جار .جوان بكوترێت و لە ناو كووپێ ئاو كوڵاو. دوو خولەك گەرمی. بكرێتەوە و دوای ( ١٠ — ١٥ خولەك ) بخورێتەوە.