پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، نۆكاو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پڕۆتینەكانە و زۆربەی ترشە ئەمینیەكانی تێدایە، كە جەستە پێویستیەتی و گرنگە بۆ بنیات نان و زەهێزكردنی ماسولكەكان ، بەتایبەت بۆ گەشەی مناڵان و مێردمناڵان.
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، نۆكاو یارمەتی خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارەسەركردنی دەدات، چونكە بڕێكی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە لەگەڵ فۆلیدك ئەسیدی تێدایە.
سوودەكانی :
1. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی پڕۆتینەكانە و زۆربەی ترشە ئەمینیەكانی تێدایە كە جەستە پێویستیەتی و گرنگە بۆ بنیات نان و زەهێزكردنی ماسولكەكان .
2. باش كردنی كۆئەندامی هەرس و كەم كردنەوە و ڕێگری كردن لە قەبزی : چونكە دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەكان ۰
3. یارمەتی خۆپاراستن لە كەمخوێنی و چارەسەركردنی : بڕێكی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە لەگەڵ فۆلیدك ئەسید ۰
4. یارمەتی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر چونكە دەوڵەمەندە بە كۆمەڵێك لە فینۆڵەكان كە ماددەی دژە ئۆكسانە ۰
5. بۆ خۆپاراستن لە كێشی زۆر و قەڵەوی و بە بژاردەیەكر باش دادەنرێت لە كاتی ڕێجیم كردن لە زۆربەی جۆرەكانی ڕێجیم ۰
6. بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرە لەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە بە سوودە لەگەڵ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە جۆری دووەم ۰
7. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ ئەدات لەگەڵ پاراستنی تەندروستی دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەكانی دڵبە تایبەت ئەگەر بە زەیتی زەیتوون لی بنرێت
8. ڕێگەگردن لە نەرم بوونەوە و فشەڵ بوونی ئێسك و بەهێزكردنی ئێسقان بە هۆی بوونی كۆمەڵێك كانزای گرنكی وەك كالسێوم و مەگنسیۆم و مس و زینك و ئاسن .
9. یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆر سوودیان هەیە بۆ گەشەی باڵا و ماسولكەكانی مناڵان و مێردمناڵان بە بۆنەی بوونی زۆربەی ئەو پێكهاتووانەی كە ڕۆڵێكی كارایان هەیە بۆ گەشەی تەندروست .
زیانەكانی :
1. ئاوسانی سك و ئازاری ناوسك و زیادكردنی غازات لە هەندێك كەس بە تایبەت ئەوانەی كێشەی كۆنیشانەی تەهیجی كۆڵۆنیان هەیە ، بەڵام دەكرێت ئەو كێشەیە كەم بكرێتەوە لە ڕێگای خووساندنی نۆكەكە پێش لێنانی بە چەند سەعاتێك و بە مەنجەڵی ئاسایی لێ بنرێت نەوەك مەنجەڵی بووخار ۰
2. ئەو كەسانەی دەرمانی كۆمەڵەی بێتا بلۆكەر بەكاردێنن پێویستە بڕێكی زۆری لێ نەخۆن بە بەردەوامی بە تایبەت ئەو كەسانەی كێشەی گورچیلەیان هەیە ۰
3. لەكاتی لێنانی باشترە بە زەیتی زەیتوون یان كەتان لێ بنرێت ، ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرە و بەرزی فشاری خوێن و بەرزی چەوری خوێنیان هەیە بەز و چەوری حەیوانی تێ نەكەن .