پسپۆڕێكی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، پیاز هەموو ڕەنگە جیاوازەكانی گەلێك سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام پیازی سوور بەوە جیا دەكرێتەوە كە زۆرترین بڕی مادەی دژەئۆكسانەكانی تێدایە لە چاو جۆرەكانی تری پیاز جگە لە بوونی گۆگرد .
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بلاویكردەوە، كە پیازی سوور بەوە جیا دەكرێتەوە كە زۆرترین بڕی مادەی دژەئۆكسانەكانی تێدایە لە چاو جۆرەكانی تری پیاز جگە لە بوونی گۆگرد .
– گرنگترین سوودەكانی پیازی سوور ئەمانەن :
1. كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەوكردن بە هەموو جۆرەكانیەوە بە هۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆری ماددە دژەئۆكسانەكان .
2. بەهێزكردنی تەندروستی دڵ : بە هۆی كاراكردنی سووڕی خوێن و دابەزینی ئاستی چەورەییە خراپەكانی ناو خوێن ؛ بۆیە یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ۰
3. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ و چەورییە سیانیەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی كولێستڕۆڵی باشی ناو خوێن ئەدات .
4. سوودی هەیه له چالاك كردن و بەرزكردنەوەی ڕێژەی خرۆكە سوورەكانی خوێن و باشتر كردنی ڕێژەی ئۆكسجین بۆ هەموو خانەكانی جەستە .
5. بەهێزكردن و چالاك كردنی بەرگری جەستە ؛ چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژە ئۆكسانەكان و ماددە ڕیشاڵیەكان بێجگە لە ئاو .
6. خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە .
7. یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شەكرەی خوێن ئەدات بە هۆی بوونی ماددەی كرۆمەوە لە ناو پیازی سوور ۰
8. بەهێزكردنی توانای سێكس لە هەردوو ڕەگەزدا .
9. بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست .
10. یارمەتی دابەزینی كێش و ڕێگە گرتن لە قەڵەوی .
11. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم .
12. پاكردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەكان .