پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، سیری خۆشكراو كۆمەڵێك لە سوودە تەندروستییەكانی لە دەست دەدات و لە هەمان كاتدا هەموو خۆراكە خۆشكراوەكان كۆمەڵێك زیانی هەیە لە كاتی زۆر خواردنیان.
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایگەیاندووە، سیری خۆشكراو كۆمەڵێك لە سوودە تەندروستیەكانی لە دەست دەدات ، چونكە بەشێك لە ماددە دژەئۆكسانەكان و ڕیشاڵەكانی دەفەوتێت هەروەها لە هەمان كات وێنەی هەموو خۆراكە خۆشكراوەكان كۆمەڵێك زیانی هەیە لە كاتی زۆر خواردنیان.
گرنگترنیان ئەمانەن :
۱. ڕێژەیەكەی زۆر لە ماددەی سودێومی تێدایە بە هۆی بوونی سركە و خوێی چێشت كە ئەمەش ئەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی فشار خوێن.
۲. زیاد بوونی ئەگەری تووش بوون بە هەوكردن بە بەكتریا و كەڕوو ئەگەر بە باشی هەڵنەگیرێت.
۳. زیان گەیاندن بە قۆڵۆن و زیاتر كردنی نیشانەی كۆنیشانەی گرژبوونی قۆڵۆن.
٤. زیاتر بوونی ئاوسانی سك و مایەسیری.
٥ . زیان گەیاندن بە تەندروستی جگەر.
6. بڕی ڕێگەپێدراو ڕۆژانە كەمتر لە ( ٥ گم ) نزیكەی سێ دەنك.
7. باشترە سیر بە سركەی سێو و بەهارات یان زەیتی زەیتوونی نەپاڵێوار خۆش بكرێت.
8. سیری خۆشكراو لە كۆمەڵێك كارگه و هاوردەكراو زیانی زیاترە چونكە ڕەنگ و تام و بۆنی 9. سناعی تێدا بەكار دێت لە پڕۆسەی دروست كردنی.
10. تا سیری خۆشكراو كۆنتر بێت : سوودی كەمترە.