هەرچەندە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لە یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناكرێت، بەڵام ئاهەنگەکە هەڵوەشایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوە کە راگەیەندرا لە هەولێر پێشوازی لە هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت ناڕەزایی زۆر لە لایەن هاووڵاتییانەوە دروست بوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئاهەنگەکە هەڵبوەشێتەوە و له یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناكرێت.
هەروەها، پاێزگاری بڕیاریداوە بەشێوازێکی دیکە پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌ولێر ده‌کرێ.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردەی عێراق توانی نازناوی جامی کەنداو ٢٥ بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی کە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی عەممانی بردەوە.