تۆمەتبارێک لە کاتی ساخکردنەوەی دۆلاری ساختە لە هەولێر دەستگیرکرا



پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ هه‌وڵیداوه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری ساخته‌ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌ولێر ساغبكاته‌وه‌، داواش لە هاووڵاتییان دەکات ئاگادار بن.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:” کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ویستویه‌تی نۆ هه‌زار و ٨٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی و ملیۆنێك و ٨٥٠هه‌زار دینار له‌ بازاڕی هه‌ولێر ساغبكاته‌وه‌ دراوی ساخته‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێردا ساغبكاته‌وه‌”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت:” ئێستا به‌شێوه‌یه‌ك دۆلار و دینار ساخته‌ی ده‌كه‌ كه‌ زۆر نزیكه‌ له‌ راستییه‌وه‌، بۆیه‌ داواكارم به‌وردی چاودێری ١٠٠ دۆلاری، ٥٠ و ٢٥ هه‌زار دیناری عێراقی بن پێش ئەوەی وەریبگرن”.

ئاهەنگەکەی هەولێر بۆ پێشوازیکردن لە هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هەڵوەشایەوە
پێت ئاهەنگەکەی هەولێر بۆ پێشوازیکردن لە هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هەڵوەشایەوە
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر قیستی یەكەی نیشتەجێبوونەكان كردووە
دوات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر قیستی یەكەی نیشتەجێبوونەكان كردووە
پەیوەندیدر