بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری لەسەر قیستی یەكەی نیشتەجێبوونەكان كردووە



سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نزمبوونەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار كاریگەری لەسەر قیستی خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دروست كردوە، دەشڵێت،” بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە چاوەڕیی جێگیر بوونی نرخی دۆلار دەكەن”.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم راگەیاندووە، نزمبوونەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار كاریگەری لەسەر قیستی خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دروست كردوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەوەن بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر بكرێت، چونكە حكومەتی عێراق چەند جارێك بڕیاریداوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.

بۆ میدیایی یەكێتی ئاشكراشیكردووە، كە لە ئێستادا چاوەڕوانی بەغدا دەكەن، ئەگەر بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر نەكرێت، ئەوا لە ماوەی دوو ھەفتە بۆ سێ ھەفتەی داھاتوو لەسەر ئەو بابەتە كۆدەبنەوە و بڕیارێك لەبەرژەوەندی خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەدرێت.

تۆمەتبارێک لە کاتی ساخکردنەوەی دۆلاری ساختە لە هەولێر دەستگیرکرا
پێت تۆمەتبارێک لە کاتی ساخکردنەوەی دۆلاری ساختە لە هەولێر دەستگیرکرا
مونیرە عەلی؛ سەفیری ئەمریكا دووبارە كۆیلەكانی قوڕمیش كردۆتەوە
دوات مونیرە عەلی؛ سەفیری ئەمریكا دووبارە كۆیلەكانی قوڕمیش كردۆتەوە
پەیوەنیدر