پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت ، مرەبای قەیسی سوودێكی زۆری تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە و هەروەها یارمەتی زیادكردنی كێش و چارەسەركردنی لاوازی و كەمی كێش دەدات بە تایبەت لەو كەسانەی كێشەی كەمی ئیشتهای خواردنیان هەیە.
د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردە، مرەبای قەیسی یارمەتی بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری جەستە دەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش لە ماددە دژە ئۆكسانەكان.
ڕاشیگەیاندووە، سەڕەڕایی بەسودی مرەبای قەیسی بۆ تەندروستی لە هەمان كاتدا گونجاو نیە بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یا لە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەن.
سوودە تەندروستیەكانی :
١ — یارمەتی زیادكردنی كێش و چارەسەركردنی لاوازی وكەمی كێش ئەدات بە تایبەت لەو كەسانەی كێشەی كەمی ئیشتهای خواردنیان هەیە .
٢ — یارمەتی بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس و كەمكردنەوەی قەبزی ئەدات .
٣ — بەهێزكردنی توانای بینین و بەهێزكردنی تەندروستی چاو .
٤ — پێدانی بڕێكی زۆر لە وزە بە لەش بە تایبەت لە كاتی سەرما بە خێرایی .
٥ — یارمەتی بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری جەستە ئەدات بە هۆی بوونی بڕێكی باش لە ماددە دژە ئۆكسانەكان.
خوارنی مرەبای قەیسی گونجاو نیە بۆ :
١ — ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە یا لە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە .
٢ — قەڵەوی و زۆری كێشیان هەیە . هەوەها لە كاتی ڕێجیم دا .
٣ — كۆنیشانەی كیسی هێلكەدان لە خانماندا .